سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
بیره‌وه‌ریه‌کانی مسته‌فا چاوڕه‌ش ‌
    مسته‌فا چاوڕه‌ش یاداشته‌كانی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌
به‌روار: 26/12/2014
بیره‌وه‌ری‌ یه‌كێكه‌ له‌و ژانه‌ره‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ نووسه‌رو سیاسییه‌ ناوداره‌كان له‌دوای‌ ته‌مه‌نێك له‌كاركردن په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن، له‌م كتێبه‌دا كه‌ دواهه‌مین كتێبی‌ نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ زۆر شت ده‌وترێ‌ كه‌ پێشتر نه‌وتراوه‌و وه‌ك نهێنییه‌ك ماوه‌ته‌وه‌، بیره‌وه‌ری‌ ئه‌و روداوانه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێ‌ دوای‌ سه‌رده‌مێك‌و له‌ڕۆژگارێكی‌ تردا وه‌ك راستییه‌ك بوترێن.
ئه‌م كتێبه‌ش بیره‌وه‌ری‌  شۆڕشگێڕێکی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌ مسته‌فا چاوڕه‌شه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌تێکۆشەرەکانی شۆڕشی‌ نوێ‌. مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌م كتێبه‌دا باسی‌ وێستگه‌كانی‌ ژیانی‌ خۆی‌ ده‌كات هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ هه‌تا سه‌رده‌می‌ ئەندامێتی سەرکردایەتی و رۆڵی لەناو یەکێتیشدا .
له‌بابه‌ت‌و سه‌رباسه‌كانی‌ كتێبه‌كه‌ «قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتووچۆ له‌سلێمانی‌ 9/6/1963، شه‌ڕی‌ كۆڕه‌ك ساڵی‌ 1965، داستانی‌ شه‌ڕی‌ هه‌ندرێن، ناردنم بۆ ئێران بۆ چاره‌سه‌ر، هاتووچۆ له‌ڕێگه‌ی‌ موسڵه‌وه‌ بۆ سوریا به‌موغامه‌ره‌، هاتنی‌ مام جه‌لال‌و عادل موراد بۆ هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌ی‌ فرانكفۆرتی‌ یه‌كێتی‌، بروسكه‌ی‌ دووه‌می‌ مام جه‌لال بۆ من، وه‌فاتی‌ عه‌له‌ڕه‌ش، چوونی‌ خه‌ڵكی‌ رانیه‌و كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ لای‌ مام جه‌لال». ئه‌مانه‌و چه‌ندین بابه‌تی‌ دیكه‌ له‌م كتێبه‌دا هه‌ن كه‌ بیره‌وه‌ری‌ رۆژگاری‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ كوردستانه‌ كه‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ناوه‌ندی‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا ده‌ستیپێكردو هه‌تا ئه‌مڕۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ شۆڕش تیژڕه‌وه‌و ده‌ڕواو مێژوو تۆمار ده‌كات.
له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ری‌ ئه‌م كتێبه‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی‌ ده‌یخه‌مه‌ به‌رده‌ستی‌ به‌ڕێزتان بۆ خزمه‌تی‌ خه‌باتی‌ میلله‌ته‌كه‌مه‌و دژی‌ هیچ كه‌سێك نییه‌، ته‌نها بۆ ده‌رخستنی‌ راستیی روداوه‌كانه‌، ته‌نها دژی‌ داگیركه‌ران‌و خائین‌و خۆفرۆشانه‌، ئه‌وانه‌ی‌ له‌خزمه‌ت رژێمدا بوون. دیاره‌ راستییه‌كانیش به‌م نووسینه‌وه‌یه‌ی‌ من‌و دوای‌ منیش ته‌واو نابێ‌. ده‌یان كارو شتی‌ تازه‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ تریش ده‌توانن بینووسنه‌وه‌و هه‌قی‌ خۆیانه‌، مێژوو به‌م چه‌ند دێڕه‌ی‌ من كۆتایی‌ نایه‌ت‌و به‌رده‌وامه‌. كاروان له‌ڕه‌وتایه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌یه‌.
زیاتر ...‌
خوشک و برایانی به‌ڕێز، ئه‌و هاوڕێ به‌ڕێزانه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵ له‌ خزمه‌تی نیشتماندا پێکه‌وه‌ بووین، زۆر ده‌مێکه‌ بیرم کردووەته‌وه‌ بیروه‌رییه‌كانی ژیا...
26/12/2014
لام باشه‌‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌م. ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم ماوه‌، له‌ سه‌روبه‌ندای شۆڕشی چوارده‌ی گه‌لاوێژدا خه‌ڵکی عێراق و کوردستانیش زیاتر هۆشیار بوونه‌...
26/12/2014
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت