سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
   20 تیرۆریستی داعش كوژر و چوار تونێلی تیرۆریستانیش تێكشكێندرا
به‌روار: 12/07/2018
سەرچاوەیەكی ئەمنی، كوشتنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعش و تێكشكانی چەند تونێلێكی تیرۆریستانی لە رۆژئاوای موسڵ راگەیاند.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری موسڵ رایگەیاند هێزە ئەمنییەكانی شارەكە ئۆپۆراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە زنجیرە چیایی بادوش و عەتشانەی رۆژئاوای موسڵ ئەنجامدا، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا: ئۆپراسیۆنەكە هاوكاری و پشتیوانی هێزی ئاسمان عیراقییەوە بەڕێوەچوو و تیایدا 20 تیرۆریستی داعش كوژراون و چوار تونێلی تیرۆریستانیش تێكشكێندراون.