سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەیە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە كەركوك وسەرجەم ناوچەكان.
به‌روار: 12/07/2018

ئەمیداری گشتی وەزراەتی پێشمەرگە دەڵێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەیە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە كەركوك وسەرجەم ناوچەكان.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان فەریق جەبار یاور ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاند: تائێستا هیچ كۆبونەوە و هەماهەنگیەك لە نێوان  وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ كاری پێكەوەی ئەو دوو هێزە لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام نەدراوە.
جەبار یاوەر تەئكیدی كردەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەیە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە كەركوك وسەرجەم ناوچەكان .
سەبارەت بە چاكسازیەكانی وەزارەت پێشمەرگەش جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەكرد   بە هاوكاری ڕاوێژكارانی سەربازی وڵاتانی ئەمەریكاو بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەیەكی چاكسازی  35 خاڵیان ئامادەكردووە و لەو چوارچێوەشدا بەڕێوبەرایەتی چاكسازیان لەوەزارەتی پێشمەرگە دامەزراندوە و مووچەی وەزارەتەكە بە ئەلیكترۆنی كراوەو تەسلیمی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.