سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  نامیلكه‌یه‌ك بۆ گیرفانی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ چاپده‌كرێت
به‌روار: 11/07/2018

ڕێكخراوی‌ بانگه‌وازی‌ ژنێڤ و وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌و دواتر پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیان بۆ پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یاند، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نامیلكه‌یه‌ك بۆ گیرفانی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ چاپده‌كرێت"، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پشتیوانی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین

ئه‌مڕۆ 11ی‌ 7ی‌ 2018 ڕێكخراوی‌ بانگه‌وازی‌ ژنێڤ له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌پله‌دارانی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامد.

له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسانی‌ ڕاگه‌یاند، "پێشمه‌رگه‌ جه‌نگاوه‌رو پارێزه‌ره‌و بكوژ نییه‌، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چاپكردنی‌ نامیلكه‌یه‌كه‌ بۆ گیرفانی‌ پێشمه‌رگه‌".

وتیشی‌:"ئێمه‌ پێشوازی‌ لێده‌كه‌ین، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ دژایه‌تی‌ تیرۆرو پاراستنی‌ خه‌ڵكی‌ سڤیله‌ له‌هه‌ر په‌لامارو ده‌ستدرێژیه‌ك".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ سه‌ردار سدیق ڕێكخه‌ری‌ پڕۆگرام له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ بانگه‌وازی‌ ژنێڤ وتى:"پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ كه‌ برتییه‌ له‌نامیله‌كه‌یه‌ك بۆ گیرفانی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تن وه‌كو هێزه‌كانی‌ 70و 80".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"نامیلكه‌كه‌ به‌قه‌باره‌ بچوكه‌، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا خۆی‌ له‌ 14 ڕێسادا ده‌بینێته‌وه‌، له‌ڕوی‌ گرنگیه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ وه‌كو ڕێساكانی‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌رجه‌م بارودۆخه‌كاندا، ئه‌وه‌ش كاری‌ زۆری‌ له‌سه‌ركراوه‌و سودیش له‌ئه‌زمونی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ بینراوه‌".