سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  ڕوحی هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی گه‌یشته‌ كاروانی هه‌ڤاڵانی نه‌مری
به‌روار: 13/06/2018


هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی هه‌ڤاڵ و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و گه‌یشته‌ كاروانی هه‌ڤاڵانی نه‌مری.

كه‌مێك پێش ئێستا عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ شاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایی كرد و گه‌یشته‌ لای سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده‌ عادل موراد.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی مامۆستای كوردایه‌تی و هه‌ڤاڵی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و هه‌ڤاڵی سه‌رۆك مام جه‌لال و پارێزه‌ری خه‌باتی گه‌لانی كوردستان بوو ، هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی بێ فیزی یه‌كێتی بوو.

دوا پۆستی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو.