سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئەمریکا ستراتیژی نوێی لەبارەی ئێران راگەیاند
به‌روار: 21/05/2018


لە کاتی خستنەڕووی ستراتیژی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا 12 داواکاری ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، یەکێک لەوانەش رێزگرتنە لە سەروەری عێراق و رێگەدانە  بە چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوە و جێکردنەوەی میلیشیا شیعەکان لەناو هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا.

لە گوتارێکدا بەناونیشانی "دوای رێککەوتنەکە: ستراتیژی نوێ لەبارەی ئێران"، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دامەزراوەی هێریتەیج لە واشنتن ستراتیژی وڵاتەکەی لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی ئێران ئاشکراکرد، کە دیارترینیان وازهێنانە لە "پشتگیریی" چەند گرووپێکی چەکدار و دەستوەرنەدانە لە کاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.


12 داواکارییەکەی ئەمریکا لە ئێران:

یەکەم: دەبێت ئێران رەهەندە سەربازییەکانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رابگەیێنێت و وازیشی لێبهێنێت. 

دووەم: دەبێت ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، لەوانەش داخستنی ریاکتەرە ئاو قورسەکانی. 

سێیەم: دەبێت ئێران رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات سەردانی تەواوی بنکەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بکەن. 

چوارەم: دەبێت ئێران واز لە پەرەدان بە سیستەمی مووشەکی بالیستیکی و مووشەکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بهێنێت. 

پێنجەم: دەبێت ئێران تەواوی هاووڵاتییانی ئەمریکی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان ئازادبکات. 

شەشەم: دەبێت ئێران واز لە یارمەتیدانی گرووپە تیرۆریستییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بهێنێت، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنانی، حەماس و جیهادی فەڵەستینی. 

حەوتەم: دەبێت ئێران رێز لە سەروەری حکومەتی عێراق بگرێت و رێگە بە چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوە و جێکردنەوەی میلیشیا شیعەکان لەناو هێزە ئەمنییەکانی وڵات بدات. 

هەشتەم: پێویستە ئێران پاڵپشتیە سەربازییەکانی بۆ میلیشیا حوسییەکان کۆتایی پێبهێنێت و کاربکات بۆ هەبوونی چارەسەرێکی سیاسی لە یەمەندا. 

نۆیەم: پێویستە ئێران تەواوی هێزەکانی لەژێر سەرکردایەتی ئێرانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

دەیەم: پێویستە ئێران واز لە یارمەتیدانی تاڵیبان و تیرۆریستەکانی دیکە لە ئەفغانستان و ناوچەکە بهێنێت و واز لە داڵدەدانی بەرپرسانی باڵای ئەلقاعیدە بهێنێت. 

یانزەیەم: پێویستە ئێران پاڵپشتییەکانی سوپای قودس بۆ تیرۆریستەکان و هاوبەشە سەربازییەکانی لە جیهاندا کۆتایی پێبهێنێت. 

دوانزەیەم: پێویستە ئێران واز لە مامەڵەی هەڕەشەئامێزی دژی دراوسێکانی بهێنێت، کە ژمارەیەکی زۆریان هاوپەیمانی ئەمریکان.  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێران ئەو داواکارییانە جێبەجێبکات، ئەوا واشنتن هەنگاوی ئەرێنی لە بەرامبەریدا دەنێت، لەوانەش هەڵگرتنی تەواوی سزاکان، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان و تەنانەت یارمەتیدان لە باشترکردنی ئابوورییەکەی. 

مایک پۆمپیۆ گوتیشی "ئەگەر ئێران بەو داواکارییانەوە پابەندنەبێت، ئەوا قورسترین سزای لە مێژوودا بەسەردا دەسەپێنێدرێت".  

لە هەمان گوتاردا مایک پۆمپیۆ گوتی "چیدی رێگە بە سەرکردە ئێرانییەکان نادەین سەرچاوەی دارایی قۆرخبکەن. چیدیکە رێگەنادەین مووشەکەکانی ئێران لە ریاز و بەرزاییەکانی جۆڵان بکەونەخوارەوە. چیدی رێگە بە خراپبەکارهێنانی دەسەڵات لە ئێران نادەین". 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی "رێککەوتنی ئەتۆمی بەهۆی کەموکوڕییەکانی جیهانی خستە مەترسییەوە. هەر وەک بەمدواییانە لەڕێگەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلەوە بینیومانە، ئێران ساڵانێکە هەوڵدەدات بەرنامەی ئەتۆمی بەدەستبێنێت. ئێران بە بیروباوەڕێکی خراپەوە لە رێککەوتنەکەدا مابووەوە، تاوەکو ئەمڕۆش ئێران لەو بارەوە درۆدەکات. رێککەوتنەکە کارێکی نەکرد کە ئێران لە گەیشتن بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی بوەستێنیت، کە دواجار دەکرێت کڵاوەی ئەتۆمی پێوەبلکێندرێت. رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی جیهانی رێگەی بە ئێراندا ئەو پارەیەی بەهۆی رێککەوتنەکە بەدەستیدەگات بۆ بوژاندنەوەی ئابووری وڵات بەکاریبێنێت. بەڵام رژێمەکە دواتر رەتیکردەوە بەو کارەش هەستێت".  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، لەماوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران لەڕووی سەربازییەوە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشڕەوی کردووە. گوتیشی " قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یاری بە پارەی قومارەوە دەکات کە ئێستا ئەو پارە بووەتە پارەیەکی خوێناوی، کە ئەو دەوڵەمەندییەی قاسم سولەیمانی بەهۆی رۆژئاواوە بووە". 

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە ئیدارەی ئۆباما لە 2015 لە چوارچێوەی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران واژۆیانکرد، مایک پۆمپیۆ گوتی "بەشێوەیەکی ستراتیژی ئیدارەی ئۆباما گرەوێکی کرد بەوەی کە رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێرانی پارێزراو چالاکییەکانی دەوەستێنێت و ملکەچی بەها نێودەوڵەتییەکان دەبێت، بەڵام ئەم گرەوە بووە زیانێکی گەورە بۆ هەموو ئەو خەڵکانەی کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەژین"


زیاتر ...‌
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناو...
06/05/2018
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فره‌نسا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیتا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكردۆته‌وه‌ : «سه‌رده‌مێكی نوێ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ست له...
06/05/2018
فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگری سه‌ربازی له‌جۆری سی 130 سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر 9...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت