سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بەھۆی نەبوونی پێشمەرگەوە بۆشایی ئەمنی دروست بووە
به‌روار: 16/04/2018
پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بەھۆی نەبوونی ھێزەکانی پێشمەرگەوە بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبوە
عەبدولعەزیز حەسەن بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ھۆشداری دا لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە سنوری ناوچە جێناکۆکەکان، بەتایبەتیش دوای دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بە ھۆی نەبوونی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەو  ناوچانەدا. 
ھاوکات گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان  و دروستبوونی ھەماھەنگی تەواو لەگەڵ ھێزەکانی عێراق بۆگرتنە دەستی پرۆسەی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان بە گرنگ ناوبرد.