سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   ڕوسیا........ داوا لە تورکیا دەکات لە عەفرین بکشێتەوە
به‌روار: 11/04/2018
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بەڕێوەچوو، لەبارەی داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن تورکیاوە، ئاشکرای کرد: لەسەر تورکیایە عەفرین تەسلیمی دەسەڵاتی سوریا بکاتەوە، چونکە بابەتی عەفرین لە لوتکەی سێقۆڵی نێوان "تورکیا و روسیا و ئێران" لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەدا لەئەنکەرە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
لاڤرۆڤ راشیگەیاندوە: ئەدرۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەنەکردوە کە تورکیا دەیەوێت عەفرین داگیر بکات، بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئێستای عەفرین تورکیا ئەوەی ویستویەتی بەدەستیھێناوە، بۆیە لەسەر تورکیایە لەعەفرین بکشێتەوەو زەوی شارەکە تەسلیمی حکومەتی سوریا بکاتەوە.
شایەنی باسە، رۆژی ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵ سوپای تورکیا ھێرشی زەمین و ئاسمانی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد و شەڕڤانان توانیان بۆ ماوەی ٦٠ رۆژی بەرگری لەعەفرین بکەن.