
فیرقه‌ی عه‌باس به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی حه‌شده‌وه مه‌له ده‌كات
بهروار: 08/04/2018
له‌دوورترین خاڵی باشوری وڵات چه‌كدارانی "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" ئامێری ئاشكراكردنی بۆمبی نه‌ته‌قیوو له‌ناوبردنی مینیان هه‌ڵگرتووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌لامچه لهشهتولعهربی به‌سره له‌و مین‌و بۆمبه نه‌ته‌قیوانه‌ی مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق – ئێران له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش كه فیرقه‌كه ده‌ستیپێكردووه دوای ئه‌وه دێت كه ساڵی رابردوو شه‌ڕی دژ به‌داعش كۆتاییهات.
ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌م فیرقه‌یه نزیكه حه‌وت هه‌زار چه‌كداره، ئه‌ویش ته‌نیا گرووپه كه عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له‌هاوینی ساڵی 2014 پێكیهێنا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی به‌رفراوانی داعش بۆسه‌ر وڵات، هه‌روه‌ها فیرقه‌كه كه‌تیبه‌ی پیاده‌و ئه‌ندازه‌ی سهربازیو كه‌تیبه‌ی زرێپۆش به‌چه‌كی قورس لهخۆدهگرێتو چه‌ند چه‌كدارێكی ئه‌و كه‌تیبانه ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی لابردنی مین له‌به‌سره كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هه‌ر له‌و شاره‌دا فیرقه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاندووه له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی خولی خوێندن بۆ خوێندكارانی خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندی كه بریتیه له‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی به‌هێزكردن به‌خۆڕایی بۆ خوێندكارانی هه‌ژاری شاره‌كه له‌بری چوونیان بۆ خوێندنی وانه‌ی تایبه‌ت به‌پاره.
عه‌ممار زوهێری (31 ساڵ) یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌خۆبه‌خش چووه‌ته فیرقهكهوه، ئه‌و به "نیقاش"ی وت "شانبه‌شانی سوپای عیراق به‌شداری كاریگه‌رمان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستان كرد‌و سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناو سه‌دان شه‌هیدو بریندارمان به‌خشی، دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕیش بڕیارمان دا به‌رده‌وام بین له كاركردن، به‌ڵام له‌ڕێی خزمه‌تگوزاری مهدهنیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه".
ئه‌و كاته‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه داوایكرد ده‌رگای خۆبه‌خشی بكرێته‌وه بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش، به‌هه‌زاران كه‌س لهچینو توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه چوون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه زوهێری ده‌ڵێت: "خۆبه‌خشه‌كان كه‌سانی سه‌ربازییان تێدابوو كه شاره‌زاییه سه‌ربازییه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد‌و مامۆستا‌و پزیشك‌و خاون پیشه‌یان تێدابوو به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان كرد، ئه‌مڕۆش ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه رێكده‌خرێن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی چه‌كدارانمان له‌بواره مه‌ده‌نییه‌كاندا".
زوهێری له‌گه‌ڵ هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری دیكه‌ی گرووپه شیعه‌كان چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن، چونكه حكومه‌تی عیراق پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رله‌نوێ پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی "حه‌شدی شه‌عبی" دابڕێژێته‌وه تا رێكخراوتر بێت، ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئاسان نابێت‌و ره‌نگه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت، له‌كاتێكیشدا به‌شێك له‌چه‌كدارانی گرووپه شیعه‌كان سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردن یاخود شه‌ڕن له‌به‌ره نوێیه‌كاندا ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌سوریا، "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" بڕیاری داوه له‌بری چاوه‌ڕوانی، ئه‌ركی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام بدات.
له به‌غداو تكریتیش فیرقه‌كه به‌شداره لهبنیاتنانهوهو ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌و به‌شداریشی كرد له‌هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زانكۆی تكریت كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه زیانی لێكه‌وت به‌رله‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌نیسانی ساڵی 2015دا كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه، ئه‌وكاته‌ش چه‌كدارانی "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" له شه‌ڕه‌كاندا به‌شداربوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی گرووپه شیعه‌كانی دیكه‌شه‌وه، زۆرێك له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" ده‌كه‌ن، له‌م ڕووه‌شه‌وه فیرقه‌كه له‌پارێزگای موسه‌ننا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی خولی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ دانیشتووانی شاره‌كه ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی فریاكه‌وتنی سهرهتاییو چاودێری پزیشكی ئه‌مه جگه له‌وتنه‌وه‌ی وانه له‌باره‌ی بنه‌ماكانی یاسای نێودهوڵهتیو مافه‌كانی مرۆڤ له‌كاتی ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا.
به‌ڵام "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس" هه‌میشه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی "حه‌شدی شه‌عبی" باش نه‌بووه كه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نزیك له‌ئێران كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات، چونكه ده‌سته‌كه رازی نه‌بوو مووچه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌و فیرقه‌یه بدات‌و هه‌وڵیدا درز بخاته نێو ریزه‌كانییه‌وه له‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی به‌زه‌بری هێز، ئه‌وه‌ش عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌ی ناچاركرد خۆی مووچه‌ی فیرقه‌كه دابین بكات.
گرووپه شیعه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر سێ به‌شدا، به‌شێكیان نزیكن لهئێرانو دڵسۆزی ئاینییان بۆ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری ئێرانه، به‌شێكیشیان سه‌ر به حزبه شیعه‌كانن وه‌كو "سه‌رایا سه‌لام"ی سه‌ر به پیاوی ئاینی موقته‌دا سه‌درو گرووپه‌كانی سه‌ر به "ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی"، هه‌موو ئه‌م گرووپانه‌ش به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی‌و هه‌وڵی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ده‌ن.
هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه ئه‌وانه‌ن كه عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه دایمهزراندوونو دیارترینیشیان بریتیه له"فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس"و "لیوای گه‌وره‌ی عه‌لی" كه تاكه گرووپن رایانگه‌یاندووه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا ناكهنو به‌شداریكردنیش له‌سیاسه‌تدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی سوریاش ره‌تكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د سافی یه‌كێكه له‌نوێنه‌رانی سیستانی‌و وته‌بێژانی، ئه‌و له‌میانی یه‌كێك لهدیدارهكان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی فیرقه‌كه سه‌باره‌ت به‌و ئاڵنگاریانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه وتی "بوونه‌ئه‌ندامی فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس باجی خۆی هه‌یه، به‌شێك له‌و باجه ئارامگرتن‌و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی پرهنسیپو شوناس‌و بههاكانمانه هه‌رچه‌نده تائێستاش ئه‌ڵته‌رناتیفی كراوه له‌ئارادان" وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئاڵنگارییهكانو ناكۆكی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دیكه‌و جیاوازی ئامانجه‌كانیان.
به‌ڵام دیارترین خه‌سڵه‌تی گروپه‌كانی سیستانی دیسپلینی به‌رزیان لهشهڕهكانو رێزگرتنیان له‌بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراق‌و تێوهنهگلانیانه له‌كاری دژ به مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش وای لێكردوون ببنه گرووپی بێلایه‌ن له‌چه‌ندین شه‌ڕدا له‌ماوی سێ ساڵی رابردوودا.
بۆ نموونه فیرقه‌كه به‌شداربوو له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری تكریت له‌كاتێكدا گرووپه شیعه‌كانی دیكه به‌گوشاری "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی" لێی كشانه‌وه له‌ترسی روودانی كاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، له‌شه‌ڕه‌كانی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دوزخوماتوو به‌شیری باشووری كه‌ركوكیشدا فیرقه‌كه جێگای پێشوازی بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كه له‌وناوچانه جێگیركرابوونو هاوكاریكردنی گرووپه شیعه‌كانی دیكه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه.
له‌كاتێكیشدا هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیو ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی وه‌كو توركیا‌و هه‌ندێك له‌سیاسیه‌كانی ناوخۆ به‌شداریكردنی گرووپه شیعه‌كانیان له‌شه‌ڕی موسڵ له پایزی ساڵی 2016 ره‌تكرده‌وه، رێگه به‌فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس درا شانبه‌شانی فیرقه‌ی نۆی سوپای عیراق له‌به‌ری راستی شاره‌كه به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكات.
جابر محه‌مه داوی كه پیاوێكی ئاینی سه‌ربه‌خۆیه‌و وانه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه ده‌ڵێته‌وه له‌نه‌جه‌ف وتی: "فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری عه‌باس ئه‌و وێنه راسته‌قینه‌یه كه سیستانی ده‌یویست كاتێك فه‌توای جیهادی له‌دژی تیرۆریستان ده‌ركرد، سیستانی به‌شداریكردنی جه‌نگاوه‌ران له‌سیاسه‌تدا ره‌تده‌كاته‌وه‌و لایه‌نگری تێكه‌ڵكردنی جه‌نگاوه‌رانه به‌دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی سوپا‌و پۆلیس، هه‌روه‌ك زۆر له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی ئه‌منی سه‌ربه‌خۆشدا نه‌بوو".
زۆربه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی فیرقه‌ی عه‌باسه‌وه نوسراون ئه‌رێنین، به‌ڵام له‌چه‌ندین جێگاش فیرقه‌كه تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌ندێ له‌ناوچه‌كاندا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی تیایدا باڵاده‌ست بوون، چه‌ندین جار ناڕه‌زایی گه‌وره‌یان لای سوننه‌كان دروستكردووه به‌وه‌ی پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر دانیشتوانه سوننه‌كه ئه‌نجامداوه‌و رێ‌یان نه‌داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
PUKMEDIA