سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئه‌مریكا نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌.
به‌روار: 12/03/2018


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵدا" و ده‌شڵێت:چاكسازییه‌كان ریشه‌یین و به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌مڕۆ 12ی‌ 3ی‌ 2018، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، كردنه‌وه‌ی‌ نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراو نوێنه‌ری ئاژانسه‌كه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی:چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری بایۆمه‌تری و رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هیكه‌لی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، چاكسازی ریشه‌یین و ئه‌و پڕۆگرامه‌ی حكومه‌تی واشنتۆنیش هاوكارده‌بێت له‌ چالاككردنی چاكسازییه‌كان.

وتیشی"له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی ئه‌مریكا، چاكسازیی ئابووری و دارایی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی له‌هه‌رێمی كوردستان".

به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆگرامه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵدا.

لای خۆیه‌وه‌، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق رایگه‌یاند: پشتگیری له‌حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ چاكسازیی بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشی"پڕۆگرامه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژیانی خه‌ڵك باش بكرێت به‌تایبه‌ت لایه‌نی دارایی و موچه‌ و رێگه‌گرتن  له‌به‌هه‌ده‌ردان".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی ئه‌مریكا له‌ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا وتی"به‌رده‌وام هانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".



زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت