سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
به‌روار: 09/03/2018



له‌دوای كۆتاییهاتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌ر له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌: وه‌زاره‌تی دارایی، له‌رۆژی 13ی 3ی 2018، دوای كۆتایی هێنان به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی، خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2017ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێش نه‌ورۆز موچه‌یان پێده‌درێت.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌:" وه‌زاره‌تی دارایی له‌پێش نه‌ورۆز موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده‌، دارایی و خوێندنی باڵا) دابه‌شده‌كات و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌".

هاوكات عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان،راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2017ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان، له‌خشته‌ی داهاتووی وه‌زاره‌تی داراییدا، په‌روه‌رده‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت و له‌پێش نه‌ورۆزیش موچه‌یه‌كیان پێده‌درێت.

لای خۆیه‌وه‌، شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند: لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی 2017 و 1ی ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌یه‌ و هه‌ركات داوامان لێبكرێت، ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ین.

snnc.com
زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت