سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عەبادی: لەگەڵ هەرێم لەسەر هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە ڕێککەوتووین
به‌روار: 28/02/2018

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بەندەری جیهانەوە ڕێککەوتوون و بەمزووانە دەستپێدەکات.

عەبادی دوێنێ لە کۆنفرانس هەواڵی هەفتانەی خۆیدا وتیشی، هەردوولا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێککەوتوون و گفتوگۆکانیان لەو بارەیەوە لەگەڵ کورد و تورکیا بەردەوامە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئێستا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا دەستپێکردووە و دەسەڵاتدارانی تورکیا پێیان راگەیاندون لە ماوەی ١٠ رۆژدا وەڵامیان دەدەنەوە.

عەبادی پرسیاری ئەوەشیکرد، ملیاران دۆلار پارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان بۆ کوێ رۆیشتووە و چی لێهاتووە؟

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو لیژنانەی بەغدا بۆ وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردوونی، لە کارەکانیان بەردەوامن و بەمزووانە ئەنجامەکانیان ڕادەگەیەنن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، ئەوەی رەتکردەوە هیچ ڕێککەوتنێک هەبێت لەدوای هەڵبژاردنەکان کوتلەیەکی گەورەتر پێکبهێنن.

هەروەها باسیشی لە دۆخی کەرکوک کرد و پێداگری حکومەتی لەسەر سەقامگیری باری ئەمنی شارەکە دووپاتکردەوە، هەواڵی کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانیشی بە پڕوپاگەندە ناوبرد.


زیاتر ...‌
هێرشبه‌ره‌كان له‌و گونده‌دا بڵاوببووه‌نه‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی تارمییه‌وه‌ دووره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردبوو، به‌پێی بۆچو...
20/05/2018
له‌دوای 2014 ه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ عیراق قه‌ره‌بوو به‌كوێت ده‌داته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعش و داگیركردنی به‌شێكی فراوانی خاكی عیراق، پێدا...
22/04/2018
یان کۆبیچ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عيراق داوای لە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لەڕووی ئەمنییەوە ژیانی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەن...
17/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت