سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  هۆڵەندا بە فەرمی بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزی خۆی بۆ تورکیا ڕاگەیاند
به‌روار: 07/02/2018


هۆڵەندا بە فەرمی بڕیاری دا باڵیۆزی خۆی بۆ تورکیا بکشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی وتووێژەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان گەیشتنە بنبەست.

هەلبێ زیلسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی سەرەڕای ئەو وتووێژانەی لەم دوایـیانە لە نێوان ئەمستردام و ئەنکەرە ئەنجام‌دران، بەڵام بە هیچ ڕێکەوتنێک بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان نەگەیشتن."

گوتیشی سەرئەنجام حکومەتی هۆڵەندا بە فەرمی بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزی خۆی بۆ تورکیا دا کە لە مانگی سێی ساڵی 2017 وە نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

پاشان گوتی هەتا هۆڵەندا باڵیۆزی بۆ تورکیا نەبێت، ئەوا مۆڵەت نادرێت بە دەستبەکاربوونی باڵیۆزێکی نوێی تورکیا بۆ وڵاتەکەی.

جێی ئاماژەیە ناکۆکی نێوان ئەم دوو وڵاتەی ئەندامی ناتۆ دەگەڕێتەوە بۆ مانگی سێی ساڵی ڕابردوو کاتێک لە میانەی هەڵمەتی حکومەتی تورکیا بۆ پشـتیوانیکردن لە هەموارکردنی دەستوری وڵاتەکەیان، فاتمە بەتول سایان کایا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا بەنیازبوو بۆ ئەم مەبەستە لە شاری ڕۆتردام بەشداری لە کۆڕێکدا بکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا ڕێگەیان پـێنەدا، ئەمەش ناڕەزایی تورکەکانی لێکەوتووە و داوایان لە حکومەتی هۆڵەندا کرد داوای لێبوردن بکات، وە ڕێگەیان بە باڵیۆزی هۆڵەندا نەدایەوە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێتەوە کە لەو کاتە لە دەرەوەی تورکیا بوو.


زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت