سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  حەمرین...ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دەستیپێکرد
به‌روار: 21/01/2018
بەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنیەکان لەسنوری پارێزگای دیالە ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لە بەرزاییەکانی حەمرین دەستپێکردوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری زنجیرە چیایی حەمرین لە پارێزگای دیالە ھێزە ئەمنیە عیراقیەکان ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ کێوماڵکردنی تیرۆرستانی داعش دەستپێکردوە.
وتیشی: ئۆپراسیۆنەکە چەندین ناوچەی گرنگی گرتووەتەوە کە تیرۆرستانی داعش کردەوەی تیرۆرستی تێدا ئەنجام دەدەن و ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنیەکانی تر.
رونیشکردەوە: ئۆپراسیۆنەکە زیاتر لە چوار رۆژ دەخایەنێت و بەپشتیوانی گەورەی ھەواڵگری عیراقی دەبێت.