یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئه‌و كاته‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌گرتووخانه‌كانی توركیادا بن، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئاسایی نابێته‌وه.
جان كلۆد یۆنكه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ھه‌وڵێكی زۆریانداوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وڵاتێكی ئه‌وروپی ھه‌ژمار بكرێن و ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام نه‌ك ھه‌ر نه‌یاتوانیوه ئه‌و خه‌ونه‌یان به‌دیبھێنن، به‌ڵكو به‌ھۆی مامه‌ڵه‌و سیاسه‌تی ھهڵهیانهوه له‌و ده‌رفه‌ته دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا زیاتر له 160 رۆژنامه‌نووسی توركی و بیانی له گرتووخانه‌كانی توركیا به‌ندكراون به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن.