سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  به‌شێك له‌پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتوه‌و حكومەتیش پێیان ده‌ڵێت: پارەمان نییە
به‌روار: 14/01/2018

87 رۆژه‌ مووچه‌ی به‌شێك له‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌دراوه‌و ئەمینداری گشتی وەزارەته‌كه‌ش ده‌ڵێت: حكومەت هیچ كاتێكی دیاری نەكردووە بۆ پێدانی مووچەی ئەو پێشمەرگانەی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات: حكومەت وتوویەتی پارەمان نییە، هەركاتێك پارە هەبوو دەتاندەینێ‌ .

دوای ٨٧ ڕۆژ لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەدا، بەشێك لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەرگرت، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشێكی دیكەیان مووچەیان وەرنەگرتووە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگه‌ رایگه‌یاند:"پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی كردووە چاوەڕێ‌ دەكەین كە مووچەی ئەو پێشمەرگانە بنێرێت، بەڵام حكومەت دەڵێت پارەمان لەبەردەستدا نییە، بەهۆی ئەوەی كە داهاتمان كەم بووەتەوە".

 لەبارەی ئەوەی، وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەكی دیاری كردووە بۆ ناردنی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، یاوه‌ر بۆ رۆژنیوز وتویه‌تی: "هیچ ماوەیان دیاری نەكراوە، دەڵێن كە پارە هەبوو بۆتان دەنێرین".


زیاتر ...‌
لە قەزای چەمچەماڵ یادی 30ساڵەی ئەنفال كرایەوە،لە مەراسیمەكەدا مەحمودی حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند،حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەز...
15/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت