سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
  بۆچی ئەزموونی پارتی کۆمـۆنیستی چین سەرکەوتوو بوو؟
به‌روار: 13/01/2018


له‌کۆتایی ساڵانی هه‌شتادا به‌تایبه‌تیش له‌پاش رووخانی دیواری به‌رلین و دواتریش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤێت و داڕمانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ گه‌وره‌یه‌، زۆرێک له‌ بیرمه‌ندان و چاودێرانی بسیاسی جیهان پێیان وابوو، که‌ هه‌مان ئه‌زمونی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و روسیا، له‌ چینیش دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. لێ ته‌واوی ئه‌و بۆچونانه‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچوون، چونکه‌ پارتی کۆمۆنیست نه‌ک نه‌روخا، بگره‌ به‌هێزتریش بوو، چینیش له‌سایه‌ی ئه‌م پارته‌وه‌، بوو به‌زلهێزێکی گه‌وره‌ی ئابووریی جیهان. پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، بۆچی وه‌ چۆن ئه‌م پارته‌ توانی به‌رگری له‌خۆی بکات و نه‌روخێت؟ وه‌چۆن توانی به‌رده‌وامی به‌خه‌باتی سیاسی وئیدرای خۆی بدات؟ لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌کورتی وه‌ڵمای ئه‌م پرسیارانه‌ بدده‌ینه‌وه‌.

پارتێکی دێرین
پارتی کۆمۆنیستی چین له‌ساڵی 1921 له‌شاری شه‌نگهای دامه‌رزا و «چین دوژبو» کرایه‌ سکرتێری گشتی ئه‌و پارته‌. له‌وکاته‌دا تازه‌ شۆرشی روسی به‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی بۆلشه‌فی روویدابوو، هه‌ربۆیه‌ له‌رووی سیاسی و فکریشه‌وه‌، ئه‌م پارته‌ که‌وته‌ ژێر کاریگه‌ری بۆلشه‌فییه‌کانه‌وه‌. سه‌ره‌تا زیاتر کاروچالاکی ئه‌م پار‌ته،‌ له‌ناو چینی کرێکاراندا بوو به‌تایبه‌تی له‌شاره‌ گه‌وره‌کانی وه‌کو شه‌نگهای و پکین، لێ پاش چه‌ندساڵێکی تر، سیاسه‌تی خۆی ده‌گۆڕێت.

ماوتسیتونوگ و چینی جووتیاران
ماوتسیتونوگ یه‌کێک بوو له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کۆمۆنیست و به‌یه‌کێکیش له‌ ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی ئه‌و پارته‌ داده‌نرێت، له‌ساڵی 1937ه‌وه‌ده‌بێته‌ سکرتێری گشتیی و پێشه‌وای ئه‌م پارته‌. لێره‌شه‌وه‌ دیدیگای سیاسی و فکری ئه‌م پاره‌ته‌ ده‌گۆڕێت و مه‌یدانی سیاسی و خه‌باتیشی له‌ شاره‌کانه‌وه ‌بۆ گوونده‌کان ده‌گوازێته‌وه و زیاتریش پشط به‌ چینی جووتیاران ده‌به‌ستێت وه‌کو له‌کرێکاران‌. لێره‌وه‌ تێزه‌ گرنگه‌کانی ماوتسیوتنگ له‌باره‌ی شپڕشه‌وه‌ ده‌‌رده‌که‌ون، که‌پێی وایه‌: شۆڕش له‌گونده‌کانه‌وه‌ ده‌بنه‌ ناو شاره‌کان» و له‌رێگه‌ی خه‌باتی پارتیزانیشه‌وه‌ کار بۆ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌یه‌ک کاتیشدا خه‌بات له‌دژی هێزی داگیرکه‌ری ژاپۆنیی و پارتی کۆمۆنێتانگی کۆنه‌پارێز ده‌ستپێده‌که‌ن.

گۆڕانی ریشه‌یی
سه‌رده‌مانی حوکمی ماوتسییتونگ، چین ئه‌م پارته‌ به‌ چه‌ندین قۆناغی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه:‌ جه‌نگ له‌دژی داگیرکه‌ری ژاپۆنی، دواتریش جه‌نگی ناوخۆ. پاشان سه‌رکه‌وتن و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست. هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی « بازدانی گه‌وره‌، سیاسه‌تی ئاسن،شۆڕشی کولتووری» به‌ سیمای سه‌ره‌کی حوکمی ماو داده‌نرێت. به‌ڵام له‌ساڵی 1978 ه‌وه‌ کاتێک سه‌رۆک دینگ خیاوا پینگ ده‌بێته‌ سه‌رۆکی پارت و ده‌وڵه‌ت، گۆڕانی ریشه‌یی له‌فکر و تێڕوانینی سیاسی و فه‌لسه‌فی ئه‌م پارته‌ ده‌ستپده‌کات.

سیاسه‌تی ریفۆرم و کرانه‌وه‌
سه‌رده‌می دێنگ خیاوا پینگ ‌به‌سه‌رده‌می کرانه‌وه‌و ریفۆرمی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌ داده‌نرێت. لێره‌وه‌ ئیتر چین به‌روو قۆناغێکی تر هه‌نگاو ده‌نێت که‌ئه‌ویش قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌کنه‌لۆژییه‌‌.

سۆسیالیزمی شێوازی چینی
یه‌کێک له‌سیما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پارته‌، پێڕه‌ویکردنی سیاسه‌تی « سۆسیالیزمی شێوازی چینییه‌». دیاره‌ هه‌میشه‌ چین خاوه‌نی رێچکه‌ی سیاسیی خۆی بووه‌ له‌بواری فکری ماکرسیزم، له‌ساڵانی دواییشدا سیاسه‌تی سۆسیالیزمی چینی پێڕه‌و ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک جیانگ تسی مین سکرتێری پێشووی ئه‌و پارته‌ له‌ کۆنگره‌ 16 دا رایگه‌یاند: بونیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خۆشگوزه‌ران له‌هه‌موو روویه‌که‌وه‌، سیمای سه‌ره‌کی سۆیسالیزمی ی شێوازی چینه‌.

قۆناغی شی جینگ پینگ و هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی
له کۆنگره‌ 18 دا له‌ساڵی 2013 شێ جینگ پینگ وه‌کو سکرتێری گشتی و سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵده‌بژێرێت. لێره‌شه‌وه‌ قۆناغێکی سیاسی نوێ له‌مێژووی ئه‌م پارته ‌و چین ده‌ستپێده‌کات. له‌رووی سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه‌، سیاسه‌تی توندوتۆڵ له‌دژی که‌سانی گه‌نده‌ڵکار پێڕه‌و ده‌که‌ن. له‌رووی ده‌ره‌کیشه‌وه‌، سیاسه‌تی « رێگای ئاوریشمی نوێ» ده‌گرێته‌ به‌ر، که‌ئامانج لێی به‌هێزکردنی هه‌ژموونی ئابووری و سیاسی چینه‌ له‌ جیهاندا،به‌تایبه‌تی له‌رووی ئابووریه‌وه‌.

له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی
که‌س ناوێرێت گه‌نده‌ڵی بکات، گه‌ر مه‌لیکی مه‌مله‌که‌ت خۆی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت. کۆنفۆشیۆز.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی چاودێری و پشکنیمی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی کۆمۆنیست بێت، له‌ساڵی 2016 دا ، نزیکه‌ی 240 به‌رپرسی پله‌ باڵایان ده‌ستگیرکردوه‌ که‌هه‌ندێکیان پۆستی ئه‌ندامی ‌مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تیی و سیاسی بوون. له‌وانه‌ش 223 یان حوکمدراون. هه‌روه‌ها ده‌زگای له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیی و چاودێری دارایی چین له‌راپۆرتێکیدا رایگه‌یاند: ساڵی 2016 نزیکه‌ی 1.162 ملیۆن به‌رپرس و کارمه‌ندی حکومی و حزبی ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها 2566 به‌رپرسیان گرتووه‌ که‌ده‌یانویست بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات هه‌ڵبێن. هه‌روه‌ها بڕی 1.3 ملیارد دۆلاریان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ وڵات، که‌ئه‌و به‌رپرسانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ته‌‌ بانکه‌کانی ده‌وره‌وی‌ وڵات.

له‌ناوبردنی هه‌ژاری
خاڵێکی تر که‌ پارتی کۆمۆنیستی کاری له‌سه‌رکرد، له‌ناوبردنی هه‌ژاری بوو له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینی. له‌نێوان ساڵانی 2013 تا 2016 حکومه‌تی چین توانی نزیکه‌ی 550 ملیۆن که‌س له‌گونده‌کان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ربکات و ئاستی ژیانیان باش بکات. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ دایاناوه‌ بۆ ساڵی 2021 که‌ده‌کاته‌ یادی سه‌د ساڵه‌ی پارتی کۆمۆنیست، به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژاری له‌ناو چین نه‌هێڵن.
په‌یوندی به‌ هاوڵاتیان و ‌‌ ئه‌ندامانی حزبه‌وه‌
به‌پێی دوایین ئامار بێت له‌ساڵی 2016 ئه‌ندامانی پارتی کۆمۆنیستی چین گه‌یشتۆته‌ 89.447 ملیپۆن ئه‌ندام. ئه‌ما‌نه‌ش گوزارشت له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینی ده‌که‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ پارتی کۆمۆنیست هه‌وڵ ده‌دات چ له‌رێگه‌ی میدیای کلاسیکییه‌وه‌: رۆژنامه‌و ته‌له‌ڤزیۆنو رادیۆ. یان له رێگه‌ی میدیای نوێ» فه‌یسبووک و تویته‌ر» په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و کۆمه‌ڵگا به‌هێزبکات و ئاگاداری ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی بێت. له‌دوایین هه‌وڵیشیان له‌ ساڵی 2015 ه‌وه‌ له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی پارتیی کۆمۆنیست، لاپه‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌تییان له‌رۆژنامه‌که‌‌ به‌ناوی « ده‌مه‌وێت پرسیارێک له‌ سه‌رۆک بکه‌م» داناوه‌، که‌ نامه‌ی هاوڵاتییانه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی حزب و ده‌وڵه‌ت.

پێڕه‌وکردنی سیاسه‌تی راست و دروست
خاڵیکی گرنگی تری ئه‌م پارته‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆ هه‌ر قۆناغه‌و دروشم و به‌رنامه‌ی خۆی به‌پێی پێداویستی قۆناغه‌که‌ داناوه‌. بۆنموونه‌ له‌سه‌ره‌تادا خه‌باتی پارتیزانی و جه‌نگ له‌دژی داگیرکه‌ران و نۆکه‌رانی، سیاسه‌تی سه‌ره‌کی بوون. کاتێکیش هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌تی ئیداریی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ سیاسه‌تی سه‌ره‌کیان، راسته‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام دواجار هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵه‌کانیان راستبکه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا «دێنگ خیاو پینگ» قۆناغی کرانه‌وه‌و‌ گه‌شه‌ی ئابووری ده‌ستپێده‌کات. له‌پاش ئه‌م قۆناغه‌ش کاتێک گه‌نده‌ڵی ته‌واوی حزب و حکو‌مه‌ت ده‌گرێته‌وه‌و جیاوازی چینایه‌تی زۆرده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی کرانه‌وه‌و گه‌شه‌ی ئابووری، سیاسه‌تی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیی و هه‌ژاری ده‌بێته‌ سیمای سه‌ره‌کی ئه‌م پارته‌.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایانکردووه‌ که‌ئه‌م پارته‌ بمێنێته‌وه‌و له‌خه‌بات به‌رده‌وام بێت.

سه‌رچاوه‌:
-ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا . چین زلهێزی نوێی جیهان. چاپی یه‌که‌م . ده‌زگای ئاراس. 2010.
-الانصات المرکزی. العدد. 6802. 19/12/2017
-سایتی رۆژنامه‌ی گه‌لی چینی