سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیادده‌كرێت
به‌روار: 12/01/2018



تائێستا یه‌كخستنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ شارستانی‌ له‌گه‌ڵ عیراق و هاوتاكردنه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ سه‌ربازیدا كاری‌ پێنه‌كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایده‌كات، عیراق و هه‌رێم له‌هه‌وڵدان بۆ هاوتاكردنی‌ موچه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا، ده‌شڵێت:"حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌یدایه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دابڕێژێت".

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی‌ هه‌رێم یاسای‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ خۆیشی‌ موچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كات".

وتیشی‌:"حكومه‌تی‌ عیراقیش به‌هه‌مانشێوه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ردولا له‌هه‌وڵی‌ یه‌كخستنی‌ موچه‌دان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق و هه‌رێم یه‌كنه‌خرێت، "ئه‌وا هه‌وڵده‌درێت له‌یه‌ك نزیك بكرێنه‌وه‌، حكومه‌تیش له‌به‌رنامه‌یدایه‌ یاسایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابڕێژێت و یه‌كخستنی‌ موچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ شارستانی‌ و سه‌ربازی‌ هه‌رێمیش ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌وه‌".

به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی، پێده‌چێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشت به‌حكومه‌تی‌ عیراق ببه‌ستێت بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و فشاره‌ش كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێم له‌شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌رێم، پێده‌چێت هه‌ر بۆ ئه‌وه‌بێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكبخاته‌وه‌و نزیك بێت له‌سیستمی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ عیراقه‌وه‌.

snn
زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت