سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  داهاتووی بوونی سەربازی ئەمەریكا و رووسیا لە سووریا و عێراق چۆن دەبێت؟
به‌روار: 11/01/2018


سەركەوتن بەسەر داعش و دەركردنی لە ناوچەكانی كۆنترۆڵی كردبوون لە عێراق و سووریا یەكێكە لە دیارترین پەرەسەندنەكانی تەناهی لە 2017، كە لە دوای كۆنترۆڵكردنی رێكخراوی داعش بۆ ژمارەیەك لە شارەكانی ئەو دوو وڵاتە، هێزە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان توانیان گەمارۆی بدەن و سەركەون بەسەریدا، ئەوەیش چەندان پرسیار دروست دەكات لەبارەی داهاتووی مانەوەی هێزەكانی وڵاتان لە سەرووشیانەوە ئەمەریكا و رووسیا لە دوای نەمانی داعش، بەتایبەتی جەنگی رێكخراوەكە یەكێك بووە لە پاڵنەرەكانی بوونی ئەوە هێزانە. 

ئێستەیش لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرچاوروونییەك لەبارەی كۆتاهاتنی بوونی ئەو هێزانە لەو دوو وڵاتەدا، بۆیە هۆكاری مانەوەیان جێی پرسیارە، بەتایبەتی كاتێك ئاماژە هەیە، كە ئەوانە ببنە سەرەتایەك بۆ دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێی بەرژەوەندی و دەسەڵات لە نێوان ئەو هێزانە لەسەر خاكی سووریا و عێراق.

رووسیا لای خۆیەوە رووی لە كەمكردنەوەی بوونە سەربازییەكەیەتی لە سووریا، ئەویش لە دوای پەرەسەندنەكانی دوایی لەسەر ئاستەكانی سیاسی و سەربازیدا و دیارترینیان راگەیاندنی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ئەو وڵاتە بە پاككردنەوەی هەموو شارەكانی سووریا لە داعش و ئاماژەكردنی بۆ نزیكبوونەوەی كۆتاهاتنی كردە سەربازییكان لە سووریا و رووكردن بەرەو پتەوكردنی هەلی گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ تەنگژەی ئەو وڵاتە.

بەڵام سەرەڕای ئەوە چەندان راپۆرت هەن ئاماژە بۆ ئەگەری مانەوەیەكی هەمیشەیی سەربازیی رووسیا لە سووریا دەكەن لە رێگەی ئەو بنكە سەربازییانەی دایمەزراندوون لە تەرتووس و حومەیمیم وەك سێرجی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا هەفتەی رابردوو رای گەیاند كە دەستمان كرد بە دامەزراندنی بوونێكی هەمیشەیی سەربازیی لە سووریا.

ئێستە گۆڕانكارییەك بەسەر مامەڵەكردنی رووسیا بۆ تەنگژەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووە بە گشتی، بەتایبەتی لەگەڵ دامەزراندنی دوو بنكە سەربازییەكە لە سووریا و خستنەرشووی دەستپێشخەرییەكی سوودانی بە دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی رووسیا لە سوودان، كە ئەوانەیش ئاماژەن بۆ رووكردنی رووسیا بۆ پتەوكردنی بوونی سەربازییانەی لە ناوچەكە لە داهاتوودا.  

بەڵام ئەویش ئەوە رەت ناكاتەوە كە مانەوەی سەربازییانەی رووسیا لە سووریا پێوەستە بە پەرەسەندنەكانی رووداوەكان لە داهاتوودا و ئەویش لێدوانێكی پووتین دووپاتی دەكاتەوە بەوەی ئەگەر تیرۆریستان دووبارە سەریان بەرز كردەوە، ئەوە رووسیا هێرشیان دەكاتەوە سەر بەو شێوەی كە پێشتر نەیانبینیوە، هەروەها ئەو بابەتە پێوەندی هەیە بە رێچكەكانی ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكایش لە سووریا، ئەویش لە دوای گرنگیدانی زیاتری ئەمەریكا بە هەوڵەكانی تاران بۆ چەسپاندنی بوونی سەربازی لە سووریا.  

چەندان پێشبینی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا تا 30 سێپتێمبەری رابردوو لە عێراق گەیشتووەتە هەشت هەزار و 890 سەرباز، كە بەپێی راپۆرتی تر ژمارەیان دەگاتە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار سەرباز و لە سووریاش ژمارەیان هەزار و 720 سەربازە و ئاماژەی تر بۆ زیاتر لە دوو هەزار سەرباز هەیە.

كارگێڕی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا رووی لە كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازانی وڵاتەكە كرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك هەوڵێك بۆ نەهێشتنی كاریگەرییە نەرێنییەكان بۆ بڵاوبوونەویە سەربازانی ئەو وڵاتە لە سەردەمی جۆرج بۆشی سەرۆكی پێش خۆی كە لە رووداوەكانی 11ی سێپتێمبەری 2001ەوە و بە پاڵنەری جەنگ لەدژی تیرۆر دەستی پێ كرد.

ئەو كەمكردنەوەیەش بۆ چەند هۆكارێكی تێكهەڵكێش دەگەڕێتەوە كە پوختەكەی ئەوەیە دەستوەردانی سەربازییانەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی چەندان بۆچوون، سوودی نەماوە ئێستە، بەڵام ئەو بۆچوونانە بەردەوام نەبوون و لەگەڵ پەهاوێشتنی داعش و فرەوانبوونی دەسەڵاتەكانی ئەمەریكا دەستی بە بڵاوبوونەوەی سەربازییانەی كردەوە و لە سێپتێمبەری 2014 هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی پێك هێنا.

ئێستەیش دوای دۆڕاندنی داعش، چەندان پرسیار هەن لەبارەی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا لەو دوو وڵاتە بەتایبەتی لە عێراق، كە لە پێنجی دیسێمبەری 2017 ئیریك باهۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن وەڵامی ئەو پرسیارەی لەبارەی سووریا دایەوە و رای گەیاند كە ئەمەریكا بەشێك لە هێزە سەربازییەكانی لە سووریا دێڵێتەوە تا پێویست بكات بۆ پاڵپشتیكردنی هاوبەشانمان و ریَِگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

بۆیە دیارترین پاڵنەرەكانی مانەوەی سەربازیی ئەمرەیكا لە عێراق و سووریا ئەوانەن: 

1-رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵات و فرەوانخوازی ئێران.

2-رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی داعش.

3-بەشداریكردن لە پڕۆسەی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتانە.

لە سایەی ئەوەی باس كرا، مانەوەی سەربازی هەریەك لە ئەمەریكا و رووسیا لەو دوو وڵاتە ژمارەیەكی گرنگ و بەبایەخ دەبێت لە رێكخستنەوەی دۆخی تەناهی و سەربازییان بۆ ساڵی 2018.