سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەمەریكا سوپایەكی گەورەی كوردی دادەمەزرێنێت
به‌روار: 09/01/2018


رێكخراوی پارتی یەكێتیی دیموكراتی  "پەیەدە" كە یەك لەسەر چواری سووریای كۆنترۆڵكردووە بە پاڵپشتی ئەمریكا ئامادە دەكرێت بۆ دامەزراندنی سوپایەكی گەورە.

ماڵپەری ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەكانی رەققە و دێرازۆر باكوور و خۆرهەڵاتی سووریادا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دووچاری شكستێكی گەورە هاتووە، بەڵام حكوومەتی ئەمریكا بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی پەیەدە.

باس لەوەشكراوە، دوای ئەوەی فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا، جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتیل لە 22ی كانوونی یەكەمی 2017دا ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ بەرگرتن لە زیندووبوونەوەی داعش لە سووریا یەكەكانی بەرگری سنوور دادەمەزرێنن و یەكەم هەنگاو گیرایەبەر.

ماڵپەرەكە بڵاویكردوەتەوە، ئەو مەشق و راهێنانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی و پەیەدە بە 400 ئەندامی یەپەگەیان كردووە، تەواوبووە.

ئەو 400 ئەندامەی یەپەگە لە نزیك بەنداوی تشرینی سەر رووباری فورات خۆرهەڵاتی حەلەب و كەمپی سەباحولخەیری باشووری حەسەكە مەشقیان پێكراوە.

لە كاتێكدا راهێنەرانی سی ئای ئەی زانیاری تیۆری و تەكنیكیان وتووەتەوە، یەكەكانی دابەزینی ئاسمانیی و هێزە تایبەتەكانی پنتاگۆن، مەشقی هاوبەشی چەكیان بەو كەسانە كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، ئەمریكا لەژێر ناوی "پارێزەری سنوور" سەرقاڵی دامەزراندنی هێزێكی نوێیە.

پنتاگۆن و سی ئای ئەی، لەو بەرنامەیەدا پەرە بە یەكەكانی دژە تیرۆر بەناوی YAT و هێزی تایبەتی بەناو HAT دەدەن كە پەیەدە لە 2014 دایمەزراندن.

ئەو 400 كەسەی مەشقی تایبەتیان وەرگرتووە پەیوەندیان كرد بە پێكهاتەكانی YAT و HAT. ئەمریكا كە لە نیسانی 2016ەوە چەك و تەقەمەنی دەداتە پەیەدە، هاوكات پاڵپشتی تەكنەلۆجیاشی زیاد دەكات.

سی ئای ئەی و پنتاگۆن، بۆ ئەو پێكهاتە نوێیە دوایین پێداویستی تەكنەلۆجیای بێ تەل، ویستگەی گوێگرتن و هێمای هەواڵگری بۆ پەیەدە دەگوازێتەوە و مەشقی تیمەكان دیسان لە لایەن پسپۆری ئەمریكیەوە ئەنجام دەدرێت. 

لەو پێكهاتەیەدا كە لەژێر ناوی "پاسەوانی سنوور" لە لایەن پنتاگۆن-سی ئای ئەی-ەوە پرۆگرام كراون و گەورەكراون، پەیەدە ناوی  لێناوە سوپای باكوور.

چاوەڕێ دەكرێت لەسەدا 70ی پێكهاتە نوێیەكە لە پەیەدە پێكبێت. ئەندامەكانی بە چەشنێك ئامادە دەكرێن كە ئامادەی جەنگ بن لەگەڵ سوپایەكی رێكخراوەدا و بەو چەشنە ئەمە دەبێتە دوایین هەنگاو تاكو سوپای باكوور ببێتە سوپایەكی رێكخراوە.