سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەمریكا لەناو سوریا دەوڵەتێكی نوێ دروستدەكات
به‌روار: 07/12/2017


ئەمریكا لەناو خاكی سوریا دەوڵەتێكی نوێ‌ دروستدەكات، ئەوەش بۆ بەرگریكردن لەدەسەڵاتی هێزە كوردییەكان لەناوچەكە.

رۆژنامەی "گازیتا رۆ"ی روسی بڵاویكردەوە، كە ئەمریكا زیاتر لە 1720 سەربازی لەناو خاكی سوریا جێگیركردووە، كە ئەو سەربازانە بەشێوەیەكی كرداری خزمەتی سەربازی ئەنجامدەدەن‌و لەتەواوی ناوچە كوردییەكان بڵاوەیان پێكراوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەمریكا ئەو سەربازانەی بۆ پارێزگاری لەدەسەڵاتی هێزە كوردییەكان لەباكووری سوریا جێگیركردووە، بۆ ئەوەش دەیەوێت ئەو ناوچانە وەك دەوڵەتێك رابگەیەنێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەمریكا بنكەی سەربازی لەو ناوچانە دروستكردووە، لەرێگەی ژووری هاوبەش ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەگەڵ هێزە كوردییەكان ناوچەیەكی دژەفڕینی رانەگەیەنراوی لەو ناوچە دروستكردووە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە هێزی رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە بەهاوبەشی لەو ساڵەوە شەڕی چەكدارانی داعش دەكەن‌و ئێستا نزیكەی یەك لەسەر چواری خاكی سوریایان كۆنتڕۆڵكردووە

زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت