سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هەسەدە ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هەڵمەتی گەردەلولی جەزیرەوە بڵاودەكاتەوە
به‌روار: 07/12/2017
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هەڵمەتی گەردەلولی جەزیرەوە بڵاو دەكاتەوە.
لە دەقی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: هێزەكانی سوریای دیمكوكرات بە هاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە شەڕی تیرۆریستان و تەواوكردنی هەڵمەتی گەردەلولی جەزیرە كە لە 9 ی ئەیلولی ئەمساڵەوە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە بە هاوكاری هاوپەیمانان دەستیان پێكردووە.
هەسەدە لە ڕوونكردنەوەكەدا تەئكیدیكردۆتەوە: كە هەماهەنگی و هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕڤانانی سوریای دیموكرات بەردەوامەو تا لەناوبردنی تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕیفی ڕۆژهەڵاتی شاری دێرزور تا دەگاتە سەرسنوورەكانی عێراق درێژەی دەبێت. لە ڕوونكردنەوەكەدا هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕۆڵی ڕوسیاو سوپای ئەو وڵاتەیان بەرزنرخاندووە لە هێرشكردنە سەر پێگەو مۆڵگاكانی داعش لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای فورات كە بوونەتە هۆی هەڵوەشانەوەو داڕمانی داعش لەو ناوچانەدا.