سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  به‌وێنه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د لادر
به‌روار: 07/12/2017

له‌شه‌قامی سه‌ره‌كی ناو شاری خانه‌قین به‌ئاماده‌بوونی شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدی ئاڵا" محه‌مه‌د نوری" كادیری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لادرا.

 

له‌وته‌یه‌كیدا شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بووه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا دیسانه‌وه‌ خوێن له‌جه‌سته‌ی كادیره‌ دڵسۆزو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانمان تكا، كاتێك سوكایه‌تی به‌ئاڵای كوردستان قبوڵ نه‌كراو ده‌ر ئه‌نجام كاكه‌ محه‌مه‌د نوری له‌ناو شاری خانه‌قین شه‌هیدبوو.

 

وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا دروست بووه‌ پێویسته‌ به‌زمانی ئاشتی بۆ پاراستنی گیانی هاوونیشتمانیانمان چاره‌سه‌ر بكرێن و گه‌شه‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بدرێت له‌پێناو دوور خستنه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، چونكه‌ خانه‌قین به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه‌ گیانی ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییان ئه‌وێت نه‌ك شه‌ڕو ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی.

 

میروه‌یس ئه‌وه‌شی ووت: كاكه‌ حه‌مه‌ له‌ناو دڵی هه‌مووماندا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و له‌پێناو رێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزی و نیشتمانیدا شه‌هیدبووه‌و له‌یادمان ده‌مێنێته‌وه‌.

 

PUKmedia