سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  حه‌شدی شه‌عبی: به‌هێز رووبه‌ڕووی‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینه‌وه‌
به‌روار: 06/12/2017

عه‌لی حوسه‌ینی گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ره‌تكراوه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین.

حوسه‌ینی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان پارێزراوه‌ و پێویست به‌ هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ناكات، چونكه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ئه‌ركی خۆیان له‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی، پاساوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ رێگریكردن له‌ پێشێلكاری، هیچ واتایه‌كی نییه‌، چونكه‌ به‌ڕای خۆی، هێزه‌ عێراقیه‌كان رێگری له‌ هه‌موو پێشێلكاریه‌ك له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن.

حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌، ئێمه‌ وه‌ك هێزی داگیركار سه‌یریان ده‌كه‌ین و به‌هێزیش رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌، هه‌ر رێككه‌وتنێكیش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌ ئیمزا كرابێت.


زیاتر ...‌
كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان و پلانه‌كانی ئاو...
14/12/2017
بەڕێزیان پیرۆزبایی لە فەرماندەو ئەفسەرو سەربازانی هێزە چەكدارەكانمانی كرد بۆ لێوەشاوەیی و ورەی بەرزی شەڕكردنیان و گیانی قارەمانانەو خۆڕاگریی و سوربو...
10/12/2017
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، هۆكارى نەچوونی هێزه‌ عێراقیه‌كانى به‌ره‌و شاخى غه‌ره‌ بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ى چه...
10/12/2017
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عيراق لە بەیاننامەیەکدا رەتکردنەوەی توندی عيراقی دووپاتکردەوە بۆ ئەم بڕیارە ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکا کە گورزێکی...
07/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت