سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  روسیا:كه‌سێك به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا
به‌روار: 06/12/2017

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی روسیا ده‌ستگیركردنی كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی ئاماده‌كردن و ناردنی خه‌ڵك بۆ ناو داعش له‌ سوریا راگه‌یاند.

 یولیا ئیڤانۆف وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ گشتییه‌كان له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پاڵپشت به‌ چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری ورد توانیویانه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان به‌ تۆمه‌تی ئاماده‌كردن و ناردنی خه‌ڵك بۆ ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گومانلێكراوه‌دا چه‌ندین بڵاوكراوه‌و به‌ڵگه‌ی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنن ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ ساڵی 2016 وه‌ له‌ شاری مۆسكۆ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و ناردنی خه‌ڵكه‌ بۆ نێو رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا.










PUKmedia