سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
  خانه‌نیشنكردنی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
به‌روار: 02/12/2017



له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دراوه‌و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌ بۆ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ پێشكه‌شبكات به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كان و ساڵانی‌ خزمه‌تی‌  ده‌توانرێت خانه‌نشین بكرێت".

له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕ دژی‌ داعش، بڕیاری ڕاگرتنی‌ خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ ناوخۆ درا، به‌ڵام ئێستا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ داعش بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ ناوخۆ دراوه‌.

لیوا قه‌ره‌مان كه‌مال جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌  ڕاگه‌یاند، "له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بڕیاردراوه‌ خانه‌نشیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

وتیشی‌:"هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌مه‌نی‌ بگاته‌ واده‌ی‌ خانه‌نشیكردنی‌، مامه‌ڵه‌كانی‌ لێوه‌رده‌گیرێت و مامه‌ڵه‌كانی‌ بۆ ڕایی ده‌كرێت و خانه‌نشینده‌كرێت".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش ته‌مه‌نی‌ خانه‌نشینبونی نه‌بێت و داوای‌ بكات، به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌كانیشی‌ بۆ ڕایی ده‌كرێت".

ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌:"به‌شێكی‌ زۆر له‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ خانه‌نشینده‌كرێن پشتبه‌ستن به‌ساڵانی‌ خزمه‌تیان ده‌توانن داوای خانه‌نشینی بكه‌ن و ئیتیمیازاته‌كانی خانه‌نشینانیان پێده‌درێت".

سه‌باره‌ت به‌بونی‌ مه‌رجى ئه‌و پرسه‌، لیوا قاره‌مان ئاشكرایكرد، "مه‌رجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ شایسته‌ی خانه‌نشینی بن یاخود له‌سه‌ر داوای خۆیان ئه‌و مامه‌ڵه‌یان بۆ ڕایی بكرێت، چونكه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیاریدابوو خانه‌نشینی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ تاكاتێكی‌ نادیار ڕابگرێت".