سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  سوریا: کۆمەڵێک خۆکوژ هێرشە دەکەنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دیمەشق
به‌روار: 12/10/2017

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا لە زاری وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە سێ خۆکوژ لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس لە ناوەڕاستی شاری دیمەشقدا خۆیان تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و ئەمەش دووەم هێرشە لەو جۆرە لەم مانگەدا.

سەرۆکی پۆلیسی دیمەشق وتی دوو خۆکوژیان هەوڵیانداوە بێنە ناو بنکەی پۆلیسەوە و لەگەڵ پاسەوانەکاندا پێکدادان ڕوویداوە پێش ئەوەی لەسەر شەقامی خالید بن وەلید لە دەرەوەی بنکەکە خۆیان بتەقێننەوە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا ڕایانگەیاند پۆلیس لە پشت بینای بنکەکەوە گەمارۆی خۆکوژی سێیەمی داوە و لەو کاتەدا خۆی تەقاندۆتەوە.

لیوا محەمەد خەیر ئیسماعیلی سەرکردەی پۆلیسی دیمەشق لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبەردەم بنکەی پۆلیسدا وتی " لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامن و ڕەوشەکە لەسەر شەقامی خالید بن وەلید ئاسایی بۆتەوە."

لە بەیاننامەیەکی کەناڵی سەر بە ڕێکخراوی داعشدا هاتووە دەڵێت سێ خۆکوژیداعش بە چەکەوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی پۆلیس.

هەر لەم مانگەدا لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک خۆکووژی دیکە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی تر کە دەکەوێتە بەشەکەی دیکەی دیمەشقەوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەو کاتەدا وتیان 17 کەس کوژراون. بە هەمان شێوە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشەش ڕاگەیاند.










VOA

زیاتر ...‌
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك دواهه‌مین شوێنی عیراق له‌ژێر ده‌ست تیرۆرستانی داعشدا ماون....
12/11/2017
كاپتن جیف دایڤز- وتەبێژی پنتاگۆن لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، جگە لەو زانیاریانە هیچی وردەكارییەكی دیكەی رووداوەكەی باسنەكردووە. پێشتر بەرپرسێكی ئەمن...
03/08/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت