سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئه‌فسه‌رێكی سی ئای ئه‌ی دڵنیایی ده‌دات وڵاتان ناتوانن هێرشی سه‌ربازی و گه‌مارۆی ئابووری بخه‌نه‌ سه‌ر كوردستان
به‌روار: 11/10/2017

سكۆت ریتەر ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمەریكا "CIA" لە بابەتێكدا لە ژێر ناونیشانی "درزێكی بچووك لە دیواری دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان" نووسیویەتی، سەربەخۆیی خەونێكی لە بن نەهاتووی گەلی كوردستانە و زیاتر لە سەدەیەكە تێدەكۆشن و لە كۆتای جەنگی یەكەمی جیهانەوە هەریەك لە كۆماری توركیای نوێ، ویلایەتی ئەنادۆلی گرت و بەریتانییەكانیش ویلایەتەكانی عوسمانییان لە عێراق و ناوچەكانی تر كۆنتڕۆڵ كرد و دەستیان بە كوشتوبڕ و خوێنڕێژی دژی كوردەكان كرد، بۆ ڕێگری لە سەربەخۆبوونیان دوای داڕووخانی ئیمپراتۆریی عوسمانی، لە بەرامبەر ئەوەدا كاتێك سۆڤیەت باكوری ئێرانی لە میانەی جەنگی دووەمی جیهان گرت، كوردەكان دەوڵەتێكی ماوە كورتیان دامەزراند، هیچ كات ئەو دەوڵەتە لەو ماوە كورتە كۆتای نەدەهات، ئەگەر سۆڤیەت پاشەكشەی نەكردایە و پشتیوانی حكوومەتی تارانی نەكردایە، ئێستەیش خەونی سەربەخۆیی كوردستان لە هەر چوار وڵاتەكە زیندووە و كە كوردەكان تێیدا بوونەتە كەمینە و بریتین لە توركیا و ئێران و عێراق و سووریا.

لە بەشێكی تری نووسینەكەی دەڵێ، كوردەكانی عێراق دوای 1991 و بڕیاری دژە فڕین لە سەرووی هێڵی 36 سەربەخۆیی زۆر باشیان وەرگرت و دەستیان بە بنیاتنان كرد، دوای ڕووخسانی سەدام حوسێنیش نەوتیان دەرهێنا و دەستیان بە بازرگانی نەوت كرد، ئەمە یەكەم جار بوو لە مێژوودا كورددا سامانی خاكەكەیان بۆ بەرژەوەندی ئابووریی خۆیان سوود لێ وەربگرن. بەڵام جیۆگرافیا كۆسپە لە بەردەم كوردەكانی عێراق، چونكە ئەوان لەسەر هیچ دەریا و كەناراوێك نین و ناشتوانرێ متمانە بە دراوسێكانیان بكەن، بە تایبەت توركیا و بە پلەیەكی كەمتر ئێران، بۆ ئەوەی سامانە سروشتییەكانی خۆیان بگەیەننە بازاڕەكان، كوردەكانی عێراق بە تەواوی پێوەستن بە سیستەمی بانكی و دارایی عێراق بەستراونەتەوە و هەمان دراوی عێراقی بەكار دەهێنن، دابەشبوونی كوردەكان بەسەر عێراق و توركیا و ئێران و سووریا، وای كردووە هەریەكێك لە پارچەكانی لە سەربەخۆیی نزیك ببێتەوە، بەهۆی كۆسپی جیۆپۆلەتیكەوە بخنێكێت، بەڵام ئەو پێشكەوتنانەی ئێستە هەن، كوردەكانیشی كردووە بە ژمارە و دەتوانن ڕووبەڕووی هەر چوار دەوڵەتەكە ببنەوە لە ئەگەری ئابڵووقەدان، ئەو ڕیفراندۆمەی لەم دوایییە بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام درا، 92% خەڵكی دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، ئەمە ویستی گەلی كوردستانە، پێویستە بە لۆجیك و ژیرییەوە لێی بڕوانین، بەڵام پرسی سەربەخۆیی كوردستان هەموو دژەكانی كردووە بە یەكسانی یەكتر و هاوڕای یەكتر، عێراق و ئێران ئەو وانەیان بە توندی وەرگرتووە، بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیان دژ بەیەكتر، كاتێك دەوڵەتێكیان پشتی خەباتی كوردەكانی گرتووە و ئەوەی تر هەڕەشەی كردووە و سەرەنجام توندوتیژی و شەڕ لە نێوانیان ڕووی داوە، لەبارەی توركیا، ئەو سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەرییەی كوردەكانی عێراق لە دەیەكانی ڕابردوو پێی گەیشتووە، سەرچاوەی ململانێی بەردەوامی توركیا بووە، بۆ ئەوەی كوردانی عێراق هێندە تێكەڵی كوردانی وڵاتەكەیان نەبن و بیری جودابوون لە هزریان گەشە نەكات، لە سووریاش دوای جەنگی ناوخۆیی سووریا لە 2011 كوردەكان خۆبەڕێوەبەری خۆیان ڕاگەیاندووە و نیمچە سەربەخۆن. لەم دوایییە پرسی سەربەخۆیی كوردستان بووەته بابەتی كات، ئەوان كات بە گونجاو نازانن و كێشەیان لە كاتەكەی هەیە، ئەوروپا و ئەمەریكا ئەزموونیان لەگەڵ ئەو جۆرە ڕیفراندۆمانە هەیە، وەك ئەوەی ڕووسیا لە دوورگەی كرێما ئەنجامی دا و لە كەتەلۆنیا ئەنجام درا و هەمووان ڕەتیان كردەوە، جێگیری ئەوروپا لەسەر ئەوە وەستاوە كە نەخشەكە وەك خۆی بمێنێتەوە و گۆڕانكاری تێدا نەكرێ، چونكە بە هاندان و پشتیوانی ئەو ڕیفراندۆمانە، ئەڵمانیا و پۆڵەندا كێشە لە نێوانیان دروست دەبێتەوە و بەرلین داوای خاك و سنووری پێشووی خۆی دەكات، پۆڵەنداش هەمان داوا لە ئۆكرانیا دەكات، بۆیە ئەگەر هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی و سیستەمە دیموكرات و ئازادەكانیان ڕەزامەند بن بە ئەنجامی ڕیفراندۆمی كوردستان، ئەوە یەكێكە لە سیناریۆكانیان و تاوتوێی كاردانەوەكانیان كردووە، جگەلەوەیش ڕووسیا ڕیفراندۆمەكەی وەك كارتێك بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار هێنا و پشتیوانی تەواوەتی خۆی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی، هەوڵی ئێران و توركیا و عێراق بەردەوامە و ئەوان ئەگەر سێ لایەنە هێرش بكەن، دەتوانن شكست بە كوردەكانی عێراق بهێنن، بەڵام ئەمە ئاگرەكە زۆر گەورەتر دەكات، چونكە كوردانی توركیا و ئێران و سووریاش لە ئاست ئەوە بێدەنگ نابن، ڕەنگە دۆخەكە لە توركیا و ئێرانیش بە تەواوەتی بتەقێتەوە، هەریەك لە توركیا و ئێران زیانی زۆر گەورە بكەن، بەڵام ئەمە كارێكی ئەستەمە بەهۆی بوونی داعش لە ناوچەكە، ڕێ بە هەڵگیرسانی شەڕێكی تر نادرێ، توركیا بە تایبەت ئابوورییەكەی بە تەواوی تێكەڵ و وابەستەی كوردستان بووە، ئەگەر توركیا قسەكانی دژی كوردستان بكات بەكردار، گورزێكی گەورە بەر ئابوورییەكەی دەكەوێ، كە ئەنكەرە ناتوانێ بەرگەی بگرێ، بۆیە بە هەموو پێودانگەكان گەمارۆی ئابووریش بۆ سەر كوردستان كارێكی تەواو ئەستەم دەبێ بۆ وڵاتانی دراوسێی كوردستان، بۆیە لە كۆتادا ئەو واقیعەی كوردستان لە باكوری عێراق دروستی كردووە، وڵاتان هیچیان بۆ نامێنێتەوە جگەلە قبووڵكردنی، ڕیفراندۆم داوایەكی ئاشتییانەیە بۆ بەغدا و تاران و ئەنكەرە و دیمەشق و برۆكسل و مۆسكۆ و واشنتن كە واز لە جەنگ بهێنن و پێویستە بە وردی پرسی سەربەخۆیی كوردستان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێ، چونكە بە هیچ شێوەیەك گەڕانەوە لە ئەنجامی ڕیفراندۆم نییە و پێویستە وڵاتانیش دەست بە دایەلۆگ و پرۆسەی وردی دیپلۆماسی بكەن لەگەڵ كوردەكان، چونكە كە نەتوانن گەمارۆی بدەن و هێرش بكەن، كەواتە هیچیان لە دەست نایەت، جگەلە ڕێككەوتن لەگەڵ كوردستان، لەبەر ئەمە سەربەخۆبوونی كوردستان حەتمییە و گەڕانەوەی بۆ نییە، بەڵام نازانرێ بە وردی كەی كاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتە تازەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.

سەرچاوە/ truthdig


زیاتر ...‌
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌نیازه‌ له‌ رۆژانی داھاتوودا، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ما...
17/12/2017
ناوێرت راشیگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ده‌...
17/12/2017
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا به‌ به‌شداری ھاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا و ئه‌مریكا و عیراق له‌ "ئه‌نقه‌ره‌"ی پای...
14/12/2017
له‌ 94-ه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا، شه‌ڕڤانان توانیان شارۆچكه‌ی سوێدان به‌ته‌واوی له‌ چنگی تیرۆرستانی داعش ڕزگاربكه‌ن. ...
13/12/2017
ڕۆژی دووشەممە پوتن فەرمانی دەرکرد بە کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا و وتی زۆربەی زۆری ئەرکەکانی لە سوریا تەواو کردووە. ڕاگەیاندنەکە...
13/12/2017
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا هێربەرت ڕایمەند مکماستەر وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ستراتیژییەتی نوێی ئاسایش ...
13/12/2017
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ناکۆکییەکان و جەنگی یەمەن بوونەتە هۆی دروستبوونی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا. دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری هاوپەیما...
13/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت