سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ڕوفاتی دوو فرۆکەوانی عێراق لە حەویجە دۆزرانەوە
به‌روار: 10/10/2017

هێزی ئاسمانی عێراق دوێنێ دوو شەممە ئاشکرایکرد، ڕوفاتی ئەو دوو فڕۆکەوانەیان دۆزیوەتەوە کە ساڵی ڕابردوو لە سەر ئاسمانی حەویجە بە فڕۆکەکەیانەوە کەوتنە خوارەوە و داعش تەرمەکەیانی شاردبۆوە.

 لە بەیاننامەیەکدا هێزی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، روفاتی ئەو دوو فڕۆکەوانە عێراقییە دۆزراونەتەوە، کە لە ڕۆژی ١٦ مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا بە فڕۆکەیەکی جۆری "Cessna Caravan 208" لەسەر ئاسمانی حەویجە کەوتە خوارەوە.

هێزی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێگەی کەسانی خاوەن هەڵوێستی قەزای حەویجەوەو بە هاوکاری یەکەیەکی تایبەتی هێزی ئاسمانی توانراوە شوێنی شاردنەوەی تەرمی ئەو دوو فڕۆکەوانە ئاشکرا بکرێت، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرابوون بەژێر خاکەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ داعش ڕایگەیاند، چەکدارەکانی فڕۆکەیەکی سەربازی سەربە سوپای عێراقیان لەسەر ئاسمانی حەویجە خستووەتە خوارەوە، کە ویستویەتی چاودێری ناوچەکە بکات.


زیاتر ...‌
كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان و پلانه‌كانی ئاو...
14/12/2017
بەڕێزیان پیرۆزبایی لە فەرماندەو ئەفسەرو سەربازانی هێزە چەكدارەكانمانی كرد بۆ لێوەشاوەیی و ورەی بەرزی شەڕكردنیان و گیانی قارەمانانەو خۆڕاگریی و سوربو...
10/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت