سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
   پێویسته ڕۆژئاوا ‌ پێشوازی لە دەوڵەتی كوردستان بكات
به‌روار: 30/09/2017

3ڕۆژنامەی "دی تەلەگراف"ی هۆڵەندی لە ژمارەی دوێنێیدا ئاماژەی داوە، كوردەكان مێژوویەكی درێژیان هەیە و بە بەردەوامی ستەمیان لێ كراوە، بە تایبەت دوای جەنگی یەكەمی جیهان، كاتێك بەریتانیا بەڵێنی پێ دان لە كاتی دابەشكردنی ئیمپراتۆریی عوسمانلی قەوارەی خۆیان هەبێ، بەڵام بەجێی نەگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هەلەوە كوردەكان تووشی كۆمەڵكوژی و ڕیشەكێشكردن و هەوڵی لەناوبردنی تەواوی نەتەوەكەیان درا، سەدام حوسێنی دیكتاتۆر بە گازی كیمیایی هێرشی كردە سەریان و مەینەتی و كارەساتی زۆر گەورەی بەسەردا هێنان.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەمڕۆ ڕۆژئاوا ترسی هەیە لە گەیشتنی كورد بە مافەكانی و دووپات لەوە دەكەنەوە كە توندوتیژی لە ناوچەكە دروست دەكات، وەك ئەوەی بڵێی ئێستە ناوچەكە بێ كێشە بێ و كڵپەی شەڕێكی بەربەرییانەی شیعە و سوننە و توندڕەوانی ئیسلامی و دیكتاتۆرانی ناوچەكەی لێ نییە، بە پێچەوانەوە لەو دۆخە پڕ توندوتیژییەی ناوچەكە، پێویستی زۆر بە بوونی هاوبەشێكی متمانە پێكراوی ڕۆژئاوا هەیە كە سوورە لەسەر جێگیری و ئارامی ناوچەكە، ئەمە جێی پێشوازییەكی گەورەیە نەك ترس لە دروستبوونی توندوتیژی.

لەلایەكی ترەوە، ڕۆژنامەی "نویا تزورشر تسایتونگ"ی سویسری نووسیویەتی، ئایا جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵدەداتەوە، ئایا كوردستانی عێراق هەڵەیەكی گەورەی كردووە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم؟ پرسیاری زۆر لە هزری زۆرینەمان دێن و دەڕۆن، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە كوردستان لەلایەن توركیا بە ناردنی تانك و زریپۆش و كۆكردنەوەی هێز لەسەر سنوور لەلایەن ئێران و هەڕەشەی میلیشیاكان لە بەغداوە و وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەولێر و سلێمانی سزا دەدرێ.

ئاماژەی داوە، بەشێك لە توێژەران و میدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە پێویستە بارزانی وڵاتان ڕازی بكات، لە ڕووی ڕەوشتەوە نابێ هیچ كات ئەوە بگوترێ، چونكە كوردەكان وەك هەر نەتەوەیەكی تر مافی سەربەخۆیی خۆیان هەیە و دەیان ساڵ كۆمەڵكوژ كراون، بۆیە هیچ كات هەستیان بە دڵنیایی و متمانە نەكردووە لە ناوچەكانی خۆیان، یەكێتیی خاكی وڵاتانی ناوچەكە لەلایەن كوردەكانەوە بە هیچ شێوەیەك پیرۆز نییە، جگەلەوەیش ئەوە قوربانی زۆریان لە پێناوی بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە داوە، پرسیارەكە ئەوەیە، بۆچی كاتێك داعش هێرشی دەهێنا، توركیا تانك و زرێپۆشی نەدەهێنا سەر سنوورەكان؟.