سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
بابه‌تی سه‌ربازی ‌
  بزانە روسیا له‌مساڵدا به‌به‌های‌ چه‌ند ملیار دۆلار چه‌كی‌ فرۆشتووه‌
به‌روار: 30/12/2015


به‌رپرسێكی‌ باڵا له‌ده‌زگای‌ فیدراڵی‌ روسیا بۆ هاوكاری‌ سه‌ربازی‌-ته‌كنیكی‌، رایگه‌یاند، روسیا له‌سه‌روبه‌ندی‌ پلانداناندایه‌ بۆ فرۆشتنی‌ چه‌ك به‌به‌های‌ 15 ملیار دۆلار له‌ساڵی‌ 2016دا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م، ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ روسیا"نۆفۆستی‌" له‌زاری‌ ئه‌و به‌رپرسه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ : " له‌ساڵی‌ 2015دا روسیا پلانه‌كانی‌ جێبه‌جێكرد، بۆ فرۆشتنی‌ چه‌ك به‌به‌های‌ 15 ملیار دۆلار و به‌های‌ 15.2ملیار دۆلاری‌ فرۆشتووه‌ و پێشبینیش ده‌كات له‌ساڵی‌ 2016شدا به‌هه‌مان شێوه‌ بایی‌ 15 ملیار دۆلار چه‌ك بفرۆشێت".

پێشتریش كۆمپانیای‌ "روس ئۆبۆرۆن ئێكسپۆرت" كه‌ 85% ی‌ هه‌نارده‌كانی‌ چه‌ك‌و ئامێری‌ سه‌ربازی‌ روسیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، رایگه‌یاندبوو، هه‌نارده‌كانی‌ چه‌كی‌ روسیا له‌ساڵی‌ 2000ه‌وه‌ چوار هێنده‌ زیادیكردووه‌‌و ئه‌و كۆمپانیایه‌، له‌ماوه‌ی‌ 15 ساڵی‌ رابردوودا به‌های‌ 115 ملیار دۆلار چه‌كی‌ به‌ 116 ده‌وڵه‌ت فرۆشتووه‌.

زیاتر ...‌
ئه‌مریكا به‌ ھاوبه‌شی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ھێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی سوریا دا و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش، موشه‌كه‌كان ...
15/04/2018
ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ چه‌ند پۆرۆپۆزه‌ڵێكیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی "ئێرباس" و كۆمپانیای" ئه‌واتش بی" له‌بریمه‌نی ئه‌...
07/11/2017
16/11/2016
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی چه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: چه‌كه‌ نوێیه‌كه‌ هیچ زیانێكی ماددی به‌فڕۆكه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م چه‌كه‌ ...
04/02/2016
په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت