سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
ئینسایکلۆدیدیای سه‌ربازی ‌
  هێزی سه‌ربازی رووسیا یه‌كێكه‌ له‌ سێ هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جیهان
به‌روار: 22/02/2015
Amid Faisal Xoshnaw
رووسیا وه‌ك وڵاتێكی گه‌وره‌ له‌ رووی زۆریی دانیشتوان و فراوانیی رووبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، به‌ سێیه‌م هێزی
 سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه‌، به‌و پێیه‌ی نزیكه‌ی 800 هه‌زار سه‌ربازی ئاماده‌و یه‌ك ملیۆن سه‌ربازی یه‌ده‌گ و سه‌دان تانكی هه‌یه‌.

هێزی سه‌ربازی رووسیا یه‌كێكه‌ له‌ سێ هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جیهان، ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی سێ هه‌زار تانكه‌، زۆربه‌ی ئه‌م تانكانه‌ له‌ نزیك سنووره‌كانی ئۆكرانیا جێگیركراون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌موو هێزی تانكی وڵاتانی ئه‌وروپا بریتییه‌ له‌ هه‌شت هه‌زار.

هێزی سه‌ربازی رووسی 770 هه‌زار ئه‌ندامی چالاكی هه‌یه‌، به‌ڵام هێزێكی یه‌ده‌گ و خه‌وتووی هه‌یه‌ كه‌له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س پێكهاتووه‌.

خه‌رجی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ٪10 به‌رزبوه‌وه‌ بۆ سێ ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك تا 2014 و گه‌یشته‌ 70 ملیار دۆلار كه‌ بریتییه‌ له‌ ٪3.4ی كۆی داهاتی‌ ناوخۆی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌.
ته‌نها وڵاتی چین و ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریدا زیاتر له‌ رووسیا-یان خه‌رجكردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  وڵاتی چینیش له‌رووی هێزی ده‌ریاییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ كاریگه‌ره‌كان، یه‌كه‌ی ژێرئاوگه‌ڕی چینی له‌ جیهاندا گه‌وره‌ترینه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می ژێرئاوگه‌ڕه‌كانی به‌ وزه‌ی ناوه‌كی كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تێكشكێنه‌ره‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاتی چین له‌ ئێستادا به‌هۆی هه‌ڵگرتنی‌ بڕێكی زۆری چه‌ك و جبه‌خانه‌ بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی، كاریگه‌ر ترن












xendan
زیاتر ...‌
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت