سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی داوای پاره‌ ده‌كه‌ن بۆ ئازاد كردنی ھاووڵاتیانى عەفرین
به‌روار: 11/07/2018
چەکدارە ھاوپەیمانەکانی تورکیا لە عەفرین دەیان ھاووڵاتیی مەدەنییان رفاند و لەبەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارە دەکەن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری عەفرین رایگەیاندووە: تاوانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارە ھاوپەیمانەکانی بەرامبەر دانیشتووانی شارەکە بەردەوامە و لەدوایین پێشھاتیشدا  چەکدارە ھاوپەیمانەکانی تورکیا زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتیی مەدەنییان لە ھەریەک لە گوندەکانی کوبک و ئەبودانە رفاندووە و دەستیان بەسەر و ماڵ و موڵکیاندا گرتووە، بە وتەی ھەمان سەرچاوە، ئەو ھاووڵاتیانە لەکاتی رفاندنیاندا رووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە و لە ئێستاشدا بۆ ئازادکردنیان  چەکدارە ھاوپەیمانەکانی تورکیا داوای ١٠ ملیۆن لیرەی سوری دەکەن.