سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی 4 پارێزگا وه‌كو خۆیه‌تی
به‌روار: 11/07/2018

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ چوار پارێزگای عیراق ئاشكرا ده‌كات كه‌ 100% وه‌كو ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.


 پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌ چوار پارێزگای عیراقدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 100% وه‌كو ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئه‌و پارێزگایانه‌ بریتین له‌ زیقار، میسان، به‌سره‌و واست.


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردووه‌.


هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌ش پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كان هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا نه‌هات.


پێشتریش له‌ پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌نجامه‌كان وه‌كو خۆیان مانه‌وه‌و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هات.


PUKmedia