سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
به‌روار: 11/07/2018

ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، پرۆسه‌ی هه‌ژماردكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 11-7-2018،  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.

راشیگه‌یاند: هه‌مان شێوه‌ی شاره‌كانی تر، به‌پێی یاساو رێساكانی كۆمسیۆن رێكاره‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نها ده‌نگی ئه‌و سندوقانه‌ش به‌ده‌ست هه‌ژمارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌.

جێگای باسه‌ تائێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌نگه‌كانی شاره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی ته‌واو كردوه‌و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ردوو شاره‌كه‌ هاوتای هه‌ژماركردنی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.

PUKmedia