سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  یاداشتی 60گوندی بناری قه‌ندیل گەیەندرایە په‌رله‌مان
به‌روار: 09/07/2018

دانیشتوانی 60 گوندی بناری قه‌ندیل یاداشتێك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ بۆردومانی سنوری گونده‌كانیان له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ رێكبخات.

ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی بناری قه‌ندیل به‌نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌ 60 گوندی ناوچه‌كه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردو یاداشتێكی پێنج خاڵیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی  په‌رله‌مان كرد.

له‌ یاداشته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا تا ئێستا 28 كه‌سیان شه‌ھیدبووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی گونده‌كانیش به‌ھۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ به‌ناچاری گونده‌كانیان چۆڵكردووه‌.

داواشیان كردوه‌، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێك تایبه‌ت بكات به‌و پرسه‌ و ھه‌ڵوێستی جدی ھه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌رخاكی ھه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ھه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر دانیشتوانی بناری قه‌ندیل به‌ تایبه‌تی.


PUKmedia