سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ته‌رمی 36 كه‌سی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه‌
به‌روار: 09/07/2018

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر دۆزینه‌وه‌ی 36 ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ شاری تكریتی باكوری به‌غدا راگه‌یاند.

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌لاَكوژی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ئه‌مڕۆ 8-7-2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  ته‌رمی 36 قوربانی كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌كی شاری تكریت دۆزراوه‌ته‌وه‌ .

 راشیگه‌یاندوه‌، به‌رپرسانی عیراق روفاتی 1153 كه‌س له‌ قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌و تائێستاش به‌ره‌سمی روفاتی 884 كه‌س پشتراستكراوه‌ته‌و له‌ رێگه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ییه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌كاش ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  راگه‌یاند: كه‌ تائێستا به‌ره‌سمی ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه‌ نییه‌و راست و دروستییشی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و تائێستاش زانیاریی ته‌واوی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌بووه‌.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا رێكخراوی تیرۆرستی داعش نزیكه‌ی هه‌زارو 700 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری شاری تكریت رفاندو سه‌رجه‌میانی گولـله‌باران كردو له‌ ئێستاشدا ته‌رمی به‌شێكی زۆر له‌و قوربانیانه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌.

PUKmedia