سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  داعش چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی ده‌نێرێته‌وه‌ وڵاتانی خۆیان
به‌روار: 05/07/2018
سایتی دۆیچه‌ ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی "دێرشپیگل" ئه‌مڕۆ 4-7-2018 بڵاویكرده‌وه‌: له‌دوای شكسته‌كانی له‌ سوریاو عیراق، رێكخراوی تیرۆرستی داعش رێنمایی چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی ده‌كات و به‌ چاره‌سه‌رێكی باشی ده‌زانێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپاو وڵاته‌كانی خۆیان.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، جیهادیه‌ بیانیه‌كان ژماره‌یان كه‌ به‌ 40 هه‌زار كه‌س داده‌نرێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا دووچاری هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نابن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیان به‌ چه‌ندین زمان ته‌رخانكردووه‌و هۆشداریان ده‌داتێ كه‌ پاسپۆرتی ساخته‌ به‌كاربهێنن و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكیشیان كه‌ مۆركی سوریای پێوه‌بێت به‌جێیبهێڵن و له‌وه‌ش ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر باسی داعش نه‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆڕانی ئه‌ڵمانی پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ی له‌و پێگه‌یه‌دا هاتووه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ره‌وشی تیرۆرستانی داعش له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا خراپه‌و چه‌ته‌كانیان هه‌ڵدێن.

پێشتریش حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردبوو له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی هه‌زار ئیسلامی ئه‌ڵمانیایان به‌ره‌و سوریاو عیراق به‌جێهێشتووه‌و په‌یوه‌ندیان به‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ كردووه‌، به‌پێی ئاماژه‌یه‌كیش له‌و ژماره‌یه‌ 170 كه‌س كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ رۆشتوون له‌كاتی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له‌ سوریاو عیراق كوژراون.

به‌پێی شرۆڤه‌كردنێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ پایزی 2016 ده‌ركه‌وتووه‌ 35%ی ئه‌و ئه‌ڵمانیانه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ رۆشتوون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین و 27%ی هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و زۆرترینی ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی شه‌ڕو پێكدادان رۆشتوون له‌ توركه‌كانن. به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مانه‌ پۆلینكراون به‌سه‌ر سێ به‌شدا. به‌شی یه‌كه‌میان له‌وانه‌ن كه‌ له‌ كاری جیهادیدا توشی بێهیوایی بوون، به‌شی دووه‌میشیان له‌وانه‌ن كه‌ توشی شۆك بوون و به‌شی سێهه‌میشیان كه‌ مێشیكان پڕو سیخاخه‌ له‌ ئایدۆلۆژیای جیهادی و هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئه‌م به‌شه‌یان به‌ مه‌ترسیدارترینیان ده‌زانن.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دۆییچه‌ ڤیللـه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رۆژی 3ی ته‌موزی 2018 داوای له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ جیهادیانه‌ وه‌رگرنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی زیندانیكردن و چاودێریان له‌ عیراق ته‌واوبووه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌موو كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسی و نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌كان كردووه‌، ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ عیراق گۆڕینه‌وه‌ی هیچ تیرۆرستێك ناكات به‌ڵام له‌ هاوكاری وڵاتان به‌رده‌وامده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراق هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی تیرۆرستان نیه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش زۆربه‌ی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ له‌ ریزه‌كانی داعشدا جه‌نگاون له‌ وڵاتی رووسیاوه‌ چوون به‌تایبه‌تی شیشانیه‌كان و له‌ كۆماره‌كانی پێشووتری سۆڤیه‌تی جارانه‌وه‌.






























PUKMEDIA
زیاتر ...‌
ئەو شەمە لە ئارژانتین لە ماوەی وتەکانی دا وێرای بەیانی ئەو بابەتە گوتی کە هەڵبەت ڕوانگەی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە سەر ئەو بناخەیە کە یەکەم ئێران هەرگی...
22/07/2018
بەڕێز پەمپیۆ دوای ئەو چاوپێکەوتنەی، لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا کە لە تەنیشت ئەو خانمی نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا لە یو ئین ڕاوەستابوو، گوتی هۆی ئاما...
22/07/2018
بەڵام بەیانی شەمە تانکێکی ئیسڕایلی تەقەی لە پاسگەیەکی حەماس لە غەزە کرد دوای ئەوەی فەلەستینی یەکان هەوڵیان دا بە نەهێنی بێنە نێو سنووری ئیسرایل. هیچ ...
22/07/2018
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت