سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  بەغدا بەشداری هاوپەیمانان و پێشمەرگە لەپاراستنی ئەمنی كەركوك رەتدەكاتەوە
به‌روار: 04/07/2018
فەرماندەی هێزە فیدڕاڵییە هاوبەشەكانی عیراق هەر رێكەوتنێك لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ چاوخشاندنەوە بە پلانە ئەمنییەكانی كەركوك  و ناوچە جێناكۆكەكانی تر رەتدەكاتەوە و تەئكیدیش دەكاتەوە لەوەی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەتەنیا ئەو بەرپرسیارێتییە لەئەستۆ دەگرن. 
فەرماندەیی هێزە فیدڕاڵییەكانی عیراق لەبەیاننامەكەیاندا  ئاماژە بەوەش دەكەن  هێزە ئەمنییەكانی عیراق پلانی هەمەلایەنەیان داڕشتووە بۆ  پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بارودۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر.
ئەم رەتكردنەوەیەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك لەكاتێكدایە بارودۆخی ئەمنی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان نائارامییەكی زۆر بەخۆوە دەبینن و تیرۆریستانی داعش پەلامارە تیرۆریستییەكانیان بەشێوەیەكی چڕوپڕ لەو ناوچانە دەستپێكردووە بێ ئەوەی بتوانن رێگری لەو پەلامارە تیرۆریستییانە بكەن.