سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  شه‌ش ھه‌زار داعش له‌ عیراقدان
به‌روار: 03/07/2018

لێپرسراوێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ھۆشداریدا له‌ بوونی نزیكه‌ی شه‌ش ھه‌زار تیرۆرست له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراقداو داواشده‌كات له‌ڕێی ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كار بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش بكرێت.

ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندوه‌: دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به‌سه‌ر تیرۆرستاندا، حكومه‌تی عیراق نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست كار بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی شه‌ش ھه‌زار تیرۆرست، ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر ژیانی ھاووڵاتییان دروست بكه‌ن، به‌پێویستیشی زانی له‌م قۆناغه‌دا، ھه‌ماھه‌نگی ته‌واو له‌نێوان سوپاو پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبیدا ھه‌بێت، به‌ ئامانجی له‌ناوبردنی شانه‌ نووستوه‌كانی داعش له‌عیراقدا.

وتیشی: سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كابینه‌ی داھاتووی حكومه‌ت، ھۆكارێكی تره‌ بۆ سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبارو دیاله‌و نه‌ینه‌واو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق.












pukmedia