سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  خه‌نده‌قێك له‌ سنوری عیراق سوریا لێده‌درێت
به‌روار: 03/07/2018
بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، خەندەقێك لە سەر سنووری عێراق و سوریا لێدەدرێت.

سەرچاوەیەک لە پاسەوانی سنووری پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە: لە خۆرئاوای پارێزگاکەدا دەستکراوە بە لێدانی خەندەقێک، کە بە درێژایی خەندەقەکە کامێرا و بورجی چاودێریی تیادا جێگیر دەکرێت، ئەمەش بە مەبەستی پتەوکردنی بەرگریی سنووری نێوان عێراق و سوریا و رێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە: خەندەقەکە بە پانیی شەش مەتر و بەرزیی سێ مەترە و بە درێژایی ٢٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری عێراق و سوریایە و شاری قائیم کە دەکەوێتە خۆرئاوای رومادیەوە لە شاری ئەلبوکەمالی سوریا جیادەکاتەوە.











pukmedia