سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  یۆنامی: زۆرترین كاری تیرۆستی له‌پارێزگای دیاله‌ بووه‌
به‌روار: 02/07/2018

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یۆنامی) له‌ نوێترین راپۆرتێدا له‌سه‌ر ره‌وشی عیراق ئاماری هاوڵاتییه‌ كوژراو و برینداره‌كانی مانگی حوزیرانی رابردوی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ته‌نها له‌ مانگی رابردودا 76 هاووڵاتی  مه‌ده‌نی كوژراون و 129 كه‌سی تریش برینداربوون‎.

 ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه‌:
به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ1-7-2018، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی حوزه‌یرانی  2018، دا ‏روویانداوه‌، 76 هاووڵاتی  مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و 129 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

ئه‌و ژمارانه‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی مردن یان بریندار بوون وه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی ڕه‌چاوكراون وه‌كو پۆلیس له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازی، به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی پاسه‌وانی كه‌سی و پاسه‌وانی پاراستنی باره‌گاكان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌. 

 ژماره‌ی گشتی قوربانییانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌لایه‌ن یونامییه‌وه‌ له‌ مانگی حوزه‌یران تۆماركراون (به‌ده‌ر له‌ ژماره‌ی قوربانییانی پۆلیس) 68 كوژراو و 118 بریندار بووه‌.
 پارێزگای دیاله‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بووه‌‌، ‌52 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (16 كوژراو و 36 بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای كه‌ركوك دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (10 كوژراو و 36 بریندار) و له‌ به‌غداش (19 كوژراو و 18 بریندار) هه‌بوون .

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ یونامی به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌، ژماره‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه‌ ته‌نها  7 بریندار بووه‌ . ژماره‌كان تاكو كۆتایی رۆژی 30 ی حوزه‌یرانی 2018 كۆكراونه‌ته‌وه‌.

یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنوورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و به‌ هۆی دژواری بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و پچڕانی خزمه‌تگوزارییه‌كان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وئ ژماره‌ی قوربانییانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ وه‌رگیراون و له‌وانه‌یه‌ گوزارشت له‌ ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه‌ نه‌كات. بۆیه‌ ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن.

PUKmedia