سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  دوو ئەندامی ھەدەپە لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران
به‌روار: 07/06/2018
دوو ئەندامی ھەدەپە بەھۆی دروستکردنی وێنەی قۆری چا وەک پشتیوانییەک لەسەڵاحەدین دەمیرتاش دەستگیرکران.

دوو ئەندامی ھەدەپە لە شاری ئیستەنبوڵ بەھۆی دروستکردنی وێنەی قۆری چا لەسەر دیوارەکان و  نوسینی ناوی "ھەدەپە " لەلایەن پۆلیسی ئیستەنبوڵەوە دەستگیر کران.

ئەو دوو گەنجە وێنەی قۆرییەکی چایان لەسەر دیوارێکی گەڕەکی "غازی"د روستکردبوو، ئەمەش دوای ئەوە بوو کە سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەتویتێکدا وێنەیەکی زیندانەکەی بڵاوکردەوە کەقۆرییەکی چای لەبەردەمدایە، لە ئێستاشدا بەھۆی کێشانی وێنەی قۆری لەلایەن ئەو دوو گەنجەوە، بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی دراون بە دادگای تاوانی سێیەم لە شاری ئیستەنبوڵ و دوای پرۆسەی دادگایی کردنەکەش بە بڕیاری دادوەر بەند کراون.