سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج دوایین ھەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت
به‌روار: 07/06/2018
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج دوایین ھەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی کشانەوەی راوێژکارەکانی لە مەنبەج و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بخاتەروو. 

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: لەکۆنفرانسەکەدا ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج باس لە نەخشتەرێگەکەی ئەنقەرە و واشنتۆن دەکات لەبارەی بەڕێوەبردنی مەنبەجە و ھاوکات دوایین ھەڵویستی خۆشیان لەو بارەیەوە رادەگەیەنن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی بەڕێوەبردنی مەنبەجەوە لەسەر نەخشتەرێگەیەک رێککەوتن.