سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه‌ ‌
   دورگەی قبرص ، Κυπροσ.Zypren
به‌روار: 06/06/2018

ئەم بابەتە بۆ ئەمڕۆ و سیاسەتی ناوچەکە گرنگە خوێنەر زانیاری لەسەری هەبێت بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی تورک هەوڵ دەدەم مێژوی ئەم دورگەیە ئەگەر دورودرێژیش بێت بخەمە بەر دیدتان ،هیوادارم لەخوێندنەوەی بێزار نەبن ، ئەم نوسینەش قابیلی ڕاست کردنەوەیە چونکە بەدەر نی یە لە کەم وکوڕی.

دورگەی قبرص مێژووی ژیان و دانیشتوانی بەپێی هەندێ سەرچاوە بۆ شەش هەزارەی پێش زایین باس دەکرێ . کاتێ دانیشتوانەکەی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی بازرگانی و کلتوریان لەگەڵ وڵاتانی ،میسر، لبنان، سوریا هەبووە ،بەتایبەتی بازرگانی نوحاس کە یەکێکە لەسامانی دورگەکەو وەک دراو مامەڵەی پێوە کراوە.
لەناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پێش زاین هەندێ پیت دۆزراونەتەوە تا ئێستاش کۆدەکەی لەلایەن زاناکانەوە نەکراوەتەوە تا بگەنە ئەو ڕاستی یەی ژیان لەو دورگەیە بنەچەکەی بۆ چەندو چی دەگەڕێتەوە، ساڵی ۱۱٥٥پێش زایین بەهۆی بومەلەرزەوە ڕەوێکی زۆری خەڵک بۆ دورگەکە کراوە و پێشکەوتنێکی بەرچاوی ئابوری و بازرگانی گەشەی کردوە بەتایبەت یۆنانییەکان .سێ زمانی سەرەکی لە دورگەکە هەبووە ( فینیقی ، قبرصی کۆن ، یۆنانی ) ...
دورگەکە کەوتۆتە ژێر ڕکێفی ئاشورییەکان سەردەمی فەرمانڕەوایی سەرجۆنی دووەم ۷۰٥-۷۲٤ پێش زایین تا ٦۱۲ پێش زایین . پاشان میسرییەکان داگیریان کرد بۆ ماوەی یەک سەدە ، فارسەکان ٥۲۲ پێش زایین داگیریان کردووەتا هاتنی ئەسکەندەری مەکدۆنی گەورە لە ۳۳۳ پێش زایین.لەکاتی دابەش بوونی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دورگەکە کەوتە ژێر ڕکێفی بێزەنتینی یەکان ،تا سەدەی حەوتەمی زایینی کە لەشکری ئیسلام لە ۱۲ هیجری و ٦۳۲ زایینی لەلایەن معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان داگیری کرد لە ۲۸ هیجری بەهەزارو حەوسەد کەشتی شەڕکەر پەلاماریان دا.لە ٦۹۳ هەڵگەرانەوە ڕوی داوهەروەها دیسان لەلایەن هارونە ڕەشید لە ۷۳٤ داگیر کرایەوە .
لەشەری خاچەکان ڕیشاد دڵی شێر پەلاماری دورگەکەی داوە و لە ۱۱۹۱ داگیری کردوە دوای پێنج ساڵ کەنیسەو حوکمی کەنیسەی ئەرسۆدۆکسی تیا سەپێندرا .
ساڵی ۱٥۷۱ لەسەر دەستی سوڵتان سەلیمی دووەم دەوڵەتی عوسمانی داگیری کردو لێرەوە ڕۆژی ڕەشی دورگەکە دەستی پێ کرد .
لەساڵی ۱۷۷۷ لە کۆی ۸٤۰۰۰ لە دانیشتوانەکەی ٤۹۰۰۰ موسڵمان بون .
ساڵی ۱۸۷۸ بەریتانیا داگیری کردو بەپێی ڕێکەوتنی ئینگلیز -عوسمانی ، لە ۱۹۱٤ کاتێ تورک بونە هاوپەیمانی ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیهانی ئینگلیز دورگەکەی بەتەوای خستە سەرخۆی بەپێی پەیمان نامەی لۆزان و دەرکردنی تورک بەتەواوی بوە مستەعمەرەی بریتانیا.
ساڵی ۱۹٥۷ تورکیا جوڵانەوەی فولفان یان دروست کرد بە ڕێبەری ڕەوف دەنکداش بۆ پاراستنی موسڵمانەکانی دورگەکە ،
ساڵی ۱۹٦۰ سەربەخۆیی دورگەکە ڕاگەیەنرا پاش ڕێکەوتنی تورکیاو یۆنان مەکاریۆس کرابەسەرۆک و ڕەوف بەجێگر و ٪۳۰ پۆستە وەزاری و حکومی یەکان درابە تورک و ۱۰۰۰ سەربازی یۆنانی و ۷۰۰ سەربازی تورک جێگیر کران ،و هەرلەوساڵەش دەستورێکیان بۆ داڕشت بۆ کارلەسەرکردنی 
پاش ماوەیەک مەکاریۆس ویستی چاکسازی بکات بەڵام تورکەکان پشێوییان نایەوە تا وای لێ هات هێزی نێو دەوڵەتی لەنێوانیان جێگیر کرا ،ساڵی ۱۹٦۷ پشێوییەکان دەستیان پێ کردەوە و درێژەی کێشا تا ساڵی ۱۹۷٤ لە ژێر پاساوی بێدەنگی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی تورکیا ئینقلابێکی سەربازی کردو بە هێزێکی ۳۰ هەزار سەربازی پەلاماری دورگەکەیان داو ٪۳۹ دورگەکەیان داگیر کردو هەرچی بە زمانی یۆنانی دەدوا دەریان کردن و تورکیان لەشونیان نیشتە جێ کرد . ۷۰هەزار یۆنانی ناچار کران بەرەو بەشی یۆنانیەکە باربکەن ، حکومەتێکی تورکی قبرصیان تیادا دروست کرد تا ئێستاشی لەگەڵ بێت جگە لە تورکیا هیچ لایەک دانیان پیا نەناوە .
لەمایسی ۲۰۰٤ قبرصی بەشی یۆنانی بوو بە ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا ،لەوکاتەوە چەندین پێشنیار لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان دەرکراوە بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو بەشەکە بەتایبەت سەردەمی کۆفی ئەنان بەڵام لەلایەن یۆنان پێشنیارەکان ڕەت کراوەتەوە چونکە هەیمەنەی تورک هەر دەمێنێ و ئەوکات شەرعیەت بەمانەوەی تورک دەدرێت ،
ئێستا کێشەی دورگەی قبرص کێشەی یەکێتی ئەوروپایە یەکێکە لەو فایلانەی بەکراوەیی ماوەتەوە