سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕیزبەندی وەرگرتنی مووچەدا دەبێتەوە بە یەكەم وەزارەت
به‌روار: 02/06/2018
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە بڵاوكردەوە ‌و تەئكیدیشی كردۆتەوە لەمانگی داهاتوەوە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕیزبەندی وەرگرتنی مووچەدا دەبێتەوە بە یەكەم وەزارەت. 
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتووە، لەرۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان‌و رێكخستنی لیستەكان‌و دابەشكردنی لە كاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لەهەندێك كەناڵی راگەیاندن‌و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی  روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.
یەكەم، وەزارەتی دارایی‌و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت‌و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.
دووەم، لەرۆژی 3ی 6ی 2018وە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت‌و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیەندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت‌و گاز‌و خانەنشینی سەربازی‌و مەدەنی/ سێهەم، بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.