سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  یەكێتییەكان بەڵێنیان بۆ مام لە دەباشان دووپاتكردەوە
به‌روار: 02/06/2018
یەكێتییەكان لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەباشان یادی یەكێتییەكەیان دەكەنەوە.
بەئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حزبی و حكومی و كادیرو كەسایەتی و  جەماوەرێكی زۆری یەكێتی لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە گردی دەباشان یادی 43 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئامادەبووان وەفاو رێزیان بۆ رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دووپاتكردەوەو بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە هەمیشە درێژە پێدەری سیاسەتی چەپكە گوڵەكە و دیموكراسی و بە دەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسینن كە سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی بۆ تەرخان كردبوو.
هەروەك یەكێتییەكان بەڵێنیان نوێكردەوە  بۆ رێبازەكەی مام جەلال  و تەئكیدیانكردەوە لەوەی هەموو هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.