سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  داعش دەردەكەوێتەوە.. پێشمەرگە ناوچەكانیان ئاشكرادەكات
به‌روار: 28/05/2018
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر جموجۆڵەكانی داعش لەناوچە جێناكۆكەكان دێتە دەنگ و ڕەتیدەكاتەوە، بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش هەماهەنگیان لەگەڵ سوپای عیراق هەبێت، ئەمینداری گشتی وەزارەتەكەش، ئەو ناوچانە ئاشكرادەكات كە مەترسی تیرۆریستانی داعشیان تێدایە.
فەریق روكن جەیار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵئەوەی كۆتاییهاتنی داعش لەناوچەكان ڕاگەیەندراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاری و هەوڵانەی لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەكانمانەوە پێماندەگات، ڕاستە داعش وەك دەوڵەتی ئیسلامی لەناو شارەكان كۆتاییهاتوە، بەڵام وەك گروپی بچوك لەزۆر ناوچە ماون.

جەبار یاوەر، ئەو ناوچانەشی ئاشكراكرد كە تیرۆریستانی تێدایەو وتی:" لەسنووری پارێزگای دیالە، بەتایبەت لە سەعدیە، قەرەتەپە، چیای حەمرین و سنورەكانی خورماتوو، حەویجە، سەڵاحەدین و هەندێك شوێنی دەورەبەری بەغدا) ماون و كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە، هۆشداریش لەڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانداو وتی:" پێشمەرگە بەهەموو توانایەكی خۆی پارێزگاری لەو ناوچانە دەكات كە تێیدا جێگیركراوەو بەهەموو جۆرێكیش ڕووبەڕووی تیرۆرستان دەبێتەوە بەمەبەستی بنبڕكردنیان".

جەبار یاوەر  ڕەتیدەكاتەوە، هیچ هەماهەنگییەكیان لەگەڵ حكومەتی عیراق هەبێت بۆ بنبڕكردنی تیرۆرستان لەناوچە جێناكۆكەكان و راشیگەیاند:" ئەو ناوچانە حكومەتی عیراق بەپرسە لێی، لەگەڵئەوەشدا ئێمە بەشێكی گرنگین لەشەڕی داعش، لەهەر شوێنێك چەكدارانی ئەو گروپەی لێبێت، لەدژیان شەڕ دەكەین".