سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  پرسەنامە :
به‌روار: 19/05/2018

بەخەم وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (عادل موراد)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكە پرسە وسەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەس وكاری خوالێخۆشبوو وهەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەم. خوالێخۆشبوو یەكێك بوو لەتێكۆشەرانی گەلەكەمان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو هەموو تەمەنی خۆی بۆخەباتی سیاسی وپێشمەرگایەتی تەرخان كردبوو، لەكاتی ڕاپەڕاندنی كارەكانیشدا.
هەمیشە پیاوێكی راستگۆ وخەمخۆری سەركەوتنی حیزبی 
شەهیدان بوو، 
بەداخەوە مەرگ ڕێگای نەدا كاك عادل بەردەوام بێت بۆ زیاتر بەدەستهێنانی مافە نەتەوایەتیەكانمان، جێگای تۆ هەمیشە دیارە پیاوی هەق بێژ و ڕاستگۆ.
لەیەزدانی مەزن دەخوازم رۆحی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبوری و دڵنەوایی بەكەس وكار وهەڤاڵانی ببەخشێت.

لاهور شێخ جەنگی