سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ھەماھەنگی ھەواڵگری عیراق و سوریا زیاتر بووە
به‌روار: 14/05/2018
لە ماوەی چەند مانگی رابردودا، ھەماھەنگی ھەواڵگری لە نێوان سوریا و عیراق بەرەو پێشەوە چوە و بەو ھۆیەشەوە گورزی زیاتر لە داعش وەشێنراوە و چەند بەرپرسێکیشیان دەستگیر کراون.

عەبدولباری زێباری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، ماوەی چەند مانگێکە دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکانی عیراق ھەماھەنگیی زیاتر لەگەڵ ھاوتا سورییەکانیان دەکەن و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن ئەوەش بۆتە مایەی ئەوەی گورزی زیاتر لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنرێت.

زێباری ئاشکرایکردوە، بە ھۆی ئەو ھەماھەنگییەوە چەندین سەرکردەی داعش کوژراون و ژمارەیەکیشان دەستگیر کراون، بە تایبەتی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان عیراق و سوریا.

ئاماژەشی کردوە، ئێستا ھەماھەنگی زیاتر ھەیە و پلان دانراوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت تیرۆریستانی داعش لەسەر سنور ھاتوچۆ بکەن.